گەشتی هاوینی ٢٠٢٦ - چیاکانی شامۆنی فەرانسا
گەشتی هاوینی ٥ ڕۆژەی تیمی هەوارگە ٢٠٢٦ لە وڵاتی فەرانسا و لە شامۆنی- پایتەختی شاخەوانی جیهان بەڕێوە دەچێ. لە دڵی چیاکانی ئاڵپ لە شاری شامۆنی لە بەیسکەمپێکی گەرم و خۆش و نیشتەجێ دەبین و ناوچە سەرنجڕاکێشەکان دەگەڕێین و سەرسامی جوانیەکانی چیای مۆنبلان و دەور و بەری دیبین.
دەرفەتێکی بێ وێنە بۆ ئەوەی بە شێوازێکی پرۆفێشناڵ لە دڵی چیاکانی ئاڵپدا بە یادی شاخەکانی کوردستان لەگەڵ هاوڕێ و هاوزمانەکانت چێژ لە سرووشت و جوانیەکانی وەرگری. لەو سەفەرەدا لەگەڵ دوو ڕاهێنەری شارەزا و گرووپێکی بچووکی کوردهاوسەفەر دەبی کە ئەو سەفەرە دەکات بەە گەشتێکی تایبەت و قووڵ لە چیاکاندا.
ماوە: ٥ رۆژ
ڕێکەوت: ئاگۆست ٢٠٢٦
سایزی گروپەکە: مینیمۆم ٤ کەس و ماکسیمۆم ٨ کەس
شوێن: شامۆنی وڵاتی فەرانسا

گەشتەکە ئەوانە لە خۆ دەگرێ:
ئەو شتانەی تیمی هەوارگە دابینی دەکات:
ڕێنما و گایدی شاخەوانیەکان
هات و چۆ ناو شامۆنی و گواستنەوە لە کاتی گەشتەکاندا
ویلای و شۆنی مانەوە
جەمە خۆاردنەکانی ناو ویلا
گەشتەکە ئەوانە لە خۆ ناگرێت
ئەو شتانەی بەشداربووان پێویستە خۆیان دابینی بکەن:
فڕۆکە بۆ/لە هەرێمەکە
گواستنەوە وتاکسی لە نێوان فڕۆکەخانە و ویلا (مانگەکە)
ژەمە خۆاردنەکانی دەرەوەی ویلاکە(ناو ڕێگادا)
کەرەستە تاکە کەسیەکان وەک کۆڵە پشتی و کەوش و هتد.
بیمەی گەشت و تەندروستی (بڕوانە پێداویستییەکان لە خوارەوە)
پێداویستییەکانی بیمە و پاراستن
بۆ بەشداری لە گەشتەکە، بەشداربووان دەبێت ئەمانەیان هەبێت:
بیمەی تەندروستی کە چارەسەری پزیشکی لە فەڕەنسا / یەکێتیی ئەورووپادا دەگرێتەوە.
بیمەی سەفەر وگەشت.
پێداویستی تەندروستی جەستەیی
بۆ ئاسایشی خۆت و بۆ ئەوەی لەو سەفەرە چێژ وەرگری دەبێت لە بواری تەندرووستی جەستەییەوە ئامادەیی هەێ بۆ ئەو سەفەرە. دەبێت لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا لانی کەم حەفتەی ٢ جار وەرزشت کردبێ. ڵە سڵامەتی تەواو دابی و هیچ نەخۆشێکت نەبێ
بەشداری کردن لە گەشتەکە
یاسا و ڕێسا (کۆی گشتی یاساکان بە پ.د.ف. لە خۆارەوە داونلۆد بکە)
ئاگادار کراومەوە و تێدەگەم کە بەشداربوون لەو گەشتە بە دڵخۆازی خۆمە و هەموو مەترسیەکانی وە ئەستۆ دەگرم. ئەوەی دەزانم کە هەوارگە تەنیا وەک پلاتفۆرمێکە کە ئەو لە دەوری یەک کۆبوونەوەی کوردانی دیازپۆڕا رێکدەخات و بەرپرس نییە لە بەرامبەر هیچ ڕووداوێکی چاوەروان نەکراو. ئەوەی قەبووڵ دەکەم کە تێچوو و سپاردە (یان بە ئینگلیسی دێپۆزیتیى) دەبێت پێش سەفەرەکە دابین بکرێ و ئەگەر دۆاتر نەتوانم بەشداری سەفەرەکە بکەم بە هەر هۆکارێک ئەو دێپۆزیتە نادرێتەوە.




















