top of page



تەنیا ٢ خۆلەک لە ناو سروشتدا بوون ، مێشکت چ لێ دەکات؟
دەرکەوتووە کە سەرسامی دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەندروستی دەروونی، خۆشبەختی و گرنگیدانی گشتیمان بە سروشت و ژینگە هەبێت. توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئیرڤاین (UC Irvine) بڵاوکراوەتەوە، کاریگەرییەکانی سەرسام بوون لە سروشتی لە ماوەی دەستپێشخەرییەکی دوو ساڵەدا پشکنیوە. توێژەران حەوت توێژینەوەی مەیدانییان بۆ ١,٠٠٠ بەشداربوو ڕێکخستووە، کە تێیدا شاخەوانی، کایاکێن (بەلەمەوانی) و سەردانی دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانیان لە دەریاچەی تاهۆ (Lake Tahoe) کر


هەڵگورد؛ شاخەوانی و دووچەرخە سواری
هەڵگورد (Helgurd) یەکێکە لە بەرزترین و ناسراوترین چیاکانی کوردستانی . ئەم چیایە بە بەرزایی ۳٦۰۷ مەتر لە ئاستی دەریا، دوای لووتکەی "چیخی دەرێ"، بە دووەم بەرزترین لووتکەی باشووری کوردستان دادەنرێت و دەکەوێتە سنووری قەزای چۆمان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر. چیای هەڵگورد بنارێکی بەرفراوان ، دیوارەی بەردینی سەخت و لووتکەیەکی ساردی هەیە کە زۆربەی کاتەکانی ساڵ بە بەفر داپۆشراوە. هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرەچیای زاگرۆس؛ ئەو زنجیرە چیایەی کە ناسنامەی سروشتیی کوردستانی پێکهێناوە. Zagros


شاھۆ؛ چیایەک لە دڵی هەوراماندا
شاھۆ یەکێکە لە بەرزترین و ناسراوترین چیاکانی زاگرۆس کە هەم سروشت و هەم کەلتووری لە خۆیدا کۆ کردۆتەوە؛ چیایەک کە گەشتیار، کەلتووردۆست و شاخەوان بە دیمەنە تەمومژاوییەکان، ڕێگا سروشتییەکان وکانی پراوەکان و دابونەریتی دێرینی هەورامان بۆ لای خۆی رادەکێشێت.


زنجیرە چیای زاگرۆس و لیستی بەرزترین لووتکەکانی
کورد هەمیشە دەڵێن، هیچ دوستێک جێگە لە چیاکان. بۆ کورد زاگرۆس و چیاکانی تەنیا بەرد و خاک نین؛ ئەو شاخانە مێژوو و ناسنامەمانن. زنجیرەچیای زاگرۆس، کە وەک گەوهەرێکی نایابی سروشتی بە درێژایی خاکی کوردستان کشاوە، لانکەی یەکەمین شارستانییەتەکانی مرۆڤایەتی بووە و شاهیدی هەموو هەوراز و نشێوەکانی مێژووی کوردان بووە.


مرۆڤ تەنیا ٤ ساڵ دەژی ئەگەر هەنگەکان نەمێنن.
بیهێنە بەر چاوت جیهانێک بەبێ ڕەنگ، بەبێ میوە، و لە کۆتاییدا بەبێ مرۆڤ. زۆرێک لە زانایانی بواری ژینگە دەڵێن ئەگەر هەنگەکان لەناو بچن، زنجیرەی خۆراکی مرۆڤ تووشی داڕمانێکی وا دەبێت کە مرۆڤەکان قڕیان دێت لە برسان. بەڵام بۆچی ئەم مێرووە بچووکە کلیلی مانەوەی ئێمەیە؟ کاتێک باس لە قەیرانی نەمانی هەنگ دەکەین، مێشکمان تەنها بۆ نەمانی هەنگوین و تامی شیرینی سەر سفرەکانمان دەچێت، بەڵام ڕاستییەکە زۆر لەوە مەترسیدارترە. هەنگەکان لە بەرهەمهێنانی ٧٠٪ی ئەو دانەوێڵە و ڕووەکانە کە مرۆڤ بۆ خۆر


ترەیل ڕانینگ – یان ڕاکردن لە ناو سروشتدا
کاتێک لە ناو سروشت دا ڕادەکەی گوێت لە توندلێدانی دڵتە، تێکەڵ بە دەنگی با و ئاژەڵەکان، خشپەی گەڵاکان و دەنگی خۆڵ و خیزەڵانی ژێر پێتە. ئێرە وەک شەقامەکانی ناو شار نییە، تەنها تۆیت و چیایەکی سەرکەش. ترەیل ڕاننینگ یانی گەرانەوە بۆ ناو ڕەگ و ڕیشەی مرۆڤ. زۆرینەی ئێمە ڕاهاتووین لەسەر ئاسفاڵتی بێدەنگ وجادە ڕابکەین، بەڵام ئایا تا ئێستا تاقیت کردووەتەوە لە باوەشی سروشتدا، لەو شوێنانەی تەنها دەنگی هەناسەکانت و خشپەی گەڵاکان دەبیسترێت، ڕابکەیت؟ ترەیل ڕاننینگ (Trail Running) - دەو یان ڕ


ڕنوو چێ؟ بۆچی هەر ساڵ لە کوردستان گیانی خەڵک دەستێنێ؟
ڕنووی بەفر لە کوردستان گیانی دوو کەسی گرت هەموو زستانێک، ڕنوو گیانی خەڵک لە شاخەکانی کوردستان دەستێنێ. شوانەکان، دانیشتووانی گوندەکان، شاخەوانەکان، کرێکار و جارجاریش گەشتیاران دەکەونە ژێر ڕنوو و تەڵەی سپی مەرگ. زۆربەی ئەم مردنانە لە ئەنجامی نەبوونی هۆشیاری و ئاگاداری لە بارودۆخی کەشووهەوای پێشبینی نەکراوە. ڕنوو ڕووداوێکی نامۆ نییە لە شاخەکانی کوردستان و هەر ساڵ لە ناوچەی جیاواز خەڵک تووشی دەبن. ڕنوو ڕووداوێکی سرووشتیە و شێواز و هۆکاری ڕوونی هەیە، تێگەیشتن لەو هۆکارانە دەتوانێ


دەمرم بۆ شاخەکان
بابەشێخ ئەو کورە شاخەوانە ڕۆحسووکەی کە دڵی بۆ سرووشتی کوردستان، شاخەکان و ئاژەڵان لێدەدا. بینەری گفتوگۆی پۆدکاستی دیوەخان لەگەڵ ئەو کوڕە کوردە ژیرە بن. دیوەخان دەڵێت: لە ئەڵقەی ئەمجارەماندا لەگەڵ کاک بابەشێخی شاخەوان و ڤڵۆگەری لێهاتوو گفتوگۆ دەکەین. لەسەر شاخەوانی کردن لەناو سروشتی دڵڕفێنی کوردستاندا دەدوێین و چیرۆکی بەڕێزیان دەبیستین. هەروەها تیشک دەخەینە سەر بابەتی ژینگەدۆستی و ئاژەڵدۆستی لە کوردستان و جیهان بە گشتی.
bottom of page