top of page



5 ڕاستی لەبارەی تیشکی UV (تیشکی ئولتراڤیۆلێت)
ئایا دەزانن تیشکی UV هەر بەڕادەی ئاسبێست و تووتن بۆ مرۆڤ مەترسیدارە و دەبێتە هۆی شێرپەنجە؟ ١. تیشکی UV بەڕادەی ئاسبێست و تووتن بۆ مرۆڤ مەترسیدارە. ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، تیشکی ئولتراڤیۆلێتی (UV) لە کارسینۆجینی گروپی ١ دا پۆلێن کردووە، واتە گروپی ئەو ماددانەی کە هۆکاری شێرپەنجەن وەکوو ئاسبێست و تووتن. ٢. لە بەرزاییەکان (لە شاخ) مەترسییەکە زیاد دەبێت! لەگەڵ هەر ١٠٠٠ مەتر بەرزبوونەوە، تیشکی UV بە نزیکەی ١٠ تا ١٢٪ زیاد دەبێت. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە لەگەڵ زیادبوونی بەرز


چ بکەین بۆ ئەوەی پێمان لە شاخ بلۆق نەکات
پێش ئەوەی بلۆقی پێ لە شاخ کێشەمان بۆ دروست بکات و گەشتەکەمان لێ ناخۆش بکات، واباشترە ڕێگە لە دروستبوونی بگرین. لێرەدا ئاماژە بە ٤ ڕێنوێنی تایبەت دەکەین بۆ ئەوەی بتوانیت پێش لە دروستبوونی بلۆقی پێ بگریت و هەروەها ڕێنوێنییەک بۆ ئەوکاتەی کە ئیتر درەنگ بووە و پێت بلۆقی کردۆ. ١. ئەو ڕێگەیەی کە هەموومان دەیزانین؛ تاقیکردنەوەی پێڵاوەکان پێش گەشتەکە ئەم ڕاستییە زۆرجار گوتراوە و هێشتا کاریگەرە: ئەگەر پێش گەشتی شاخ پێڵاوە شاخەوانییەکانت چەند جار لەبەر یان تاقی بکەیتەوە، مەترسی دروستبوو


شاخەوانی لە گەرمای هاویندا؛ مەترسییەکان و چۆنیەتی پاراستنی خۆمان
گەرما لە کاتی شاخەوانیدا بارێکی گەورەمان دەخاتە سەر جەستەی. گەرمای شاخ دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونی ئاوی جەستە (Dehydration)، ماندووبوون یان بێتاقەتبوون بەهۆی گەرما (Heat exhaustion) و تەنانەت شۆکی گەرما (Heat stroke). بەتایبەت ئەو کاتەی مروڤ لەژێر خۆر لە چالاکییەکی جەستەیی توند دایە. لەم بابەتەدا ڕوونی دەکەینەوە کە جەستە چۆن وەڵامی گەرما دەداتەوە، لە چ کاتێکدا گەرما دەبێتە مەترسی و لە کاتی شاخەوانی کردن لە گەرمای زۆردا چ پێویستە ڕەچاو بکڕێت. جەستەی ئێمە چۆن پلەی گەرمای خۆی ڕێ


کڕاتین و کاریگەرییەکانی لەسەر مێشک و ماسولکەکان
گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی ناو جیهانی بایۆکیمیا و فیزۆلۆژیای وەرزشی لە ساڵانی دواییدا تیشکێکی نوێیان خستووەتە سەر ماددەیەک کە پێشتر تەنها وەک ئامرازێک بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکان دەبینرا. کریتین مۆنۆهایدرەیت، کە یەکێکە لە پڕفرۆشترین تەواوکەرە خۆراکییەکان و زیاترین لێکۆلینەوەی لەسەر کراوە، ئێستا لە بازنە زانستییەکاندا وەک "نۆترۆپیک" (Nootropic) یان بەهێزکەری تواناکانی مێشک دەناسرێت. ئەم ڕاپۆرتە شیکارییە هەوڵ دەدات بە قووڵی بچێتە ناو وردەکارییەکانی ئەو گۆڕانکارییە میتابۆلیکییانەی ک


تەنیا ٢ خۆلەک لە ناو سروشتدا بوون ، مێشکت چ لێ دەکات؟
دەرکەوتووە کە سەرسامی دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەندروستی دەروونی، خۆشبەختی و گرنگیدانی گشتیمان بە سروشت و ژینگە هەبێت. توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئیرڤاین (UC Irvine) بڵاوکراوەتەوە، کاریگەرییەکانی سەرسام بوون لە سروشتی لە ماوەی دەستپێشخەرییەکی دوو ساڵەدا پشکنیوە. توێژەران حەوت توێژینەوەی مەیدانییان بۆ ١,٠٠٠ بەشداربوو ڕێکخستووە، کە تێیدا شاخەوانی، کایاکێن (بەلەمەوانی) و سەردانی دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانیان لە دەریاچەی تاهۆ (Lake Tahoe) کر


ئەو هەڵانە مەکە
دووچەرخەسواری کوێستان وەرزشێکی پڕ لە جۆش و خرۆشە کە هەستێکی بێ وێنەت پێ دەبەخشێت. تێکەڵەیەکە لە خۆڕاگری و ئیندورانس، تەرکیزی یان فۆکوس و پەیوەندییەکی قووڵ لەگەڵ سروشت. بەڵام وەک کەسێکی سەرەتایی، ڕەنگە تووشی هەندێک هەڵەی باو ببیت کە ئاستەنگ لەبەردەم پێشکەوتنت دروست دەکەن یان بۆی هەیە ببنە هۆی وەی سەدەمە ببینی. ئەم بابەتە تیشک دەخاتە سەر ئەو هەڵانە و ئامۆژگاریت دەکات چۆن لێیان دوور بکەویتەوە. ١. ڕێکخستنی غەلەتی دووچەرخەکەت (Incorrect Bike Setup) یەکێک لە باوترین هەڵەکان ئەوەیە


شاھۆ؛ چیایەک لە دڵی هەوراماندا
شاھۆ یەکێکە لە بەرزترین و ناسراوترین چیاکانی زاگرۆس کە هەم سروشت و هەم کەلتووری لە خۆیدا کۆ کردۆتەوە؛ چیایەک کە گەشتیار، کەلتووردۆست و شاخەوان بە دیمەنە تەمومژاوییەکان، ڕێگا سروشتییەکان وکانی پراوەکان و دابونەریتی دێرینی هەورامان بۆ لای خۆی رادەکێشێت.


بۆ ڕاکردن چ دەبەرکەین؟
هەڵبژاردنی جل و بەرگی درووست بۆ ڕاکردن زۆر پێویستە بۆ ئەوەی سڵامەت بمێنیەوە و هەروەها چێژ وەرگری. لە ئەم ڤیدیۆیەدا، باسی ئەو جل و بەرگانەی کە من لە کاتی ڕاکردن لە کەێش و وەرزی جیاواز بەکاریان دێنم دەکەم، لە گەرمی هاوینەوە تا ساردی زستان.


ڕاکردن: چۆن لە سیفرەوە دەست پێ بکەی
ڕاکردن تەنیا بۆ وەرزشوانەکان نییە—بەڵکوو ڕێگایەکی بێ وێنەیە بۆ باشتر کردنی تەندرووستی بۆ هەموو کەسێک! لەم ڤیدیۆیەدا باس لە: نهێنی ڕاکردن کە هەموو کەسێک دەتوانێت فێری بێت. چۆن دەست پێبکەیت و یەکەم هەنگاوەکان. چەند ڕاسپاردەی سادە بەڵام کاریگەر. ئەگەر پێتوابوو ڕاکردن تەنیا بۆ خێراکانە، ئەم ڤیدیۆیە بیرۆکەت دەگۆڕێت. پێکەوە نهێنییەکە ئاشکرا دەکەین!
bottom of page