top of page

Summer - Fall 2026

گەشتی هاوینی تیمی هەوارگە

5 ڕاستی لەبارەی تیشکی UV (تیشکی ئولتراڤیۆلێت)

  • Writer: سامان حەسەنخاڵی
    سامان حەسەنخاڵی
  • Aug 9
  • 2 min read

ئایا دەزانن تیشکی UV هەر بەڕادەی ئاسبێست و تووتن بۆ مرۆڤ مەترسیدارە و دەبێتە هۆی شێرپەنجە؟

 

١. تیشکی UV بەڕادەی ئاسبێست و تووتن بۆ مرۆڤ مەترسیدارە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، تیشکی ئولتراڤیۆلێتی (UV) لە کارسینۆجینی گروپی ١ دا پۆلێن کردووە، واتە گروپی ئەو ماددانەی کە هۆکاری شێرپەنجەن وەکوو ئاسبێست و تووتن.


٢. لە بەرزاییەکان (لە شاخ) مەترسییەکە زیاد دەبێت!

لەگەڵ هەر ١٠٠٠ مەتر بەرزبوونەوە، تیشکی UV بە نزیکەی ١٠ تا ١٢٪ زیاد دەبێت.

هۆکارەکەشی ئەوەیە کە لەگەڵ زیادبوونی بەرزایی، هەوا کەمتر دەبێەوە و تیشکی UV کەمتر فیلتێر دەکرێت.


٣. سووتانەوەی پێست تەنانەت لە ژێر هەوریش ڕوودەدات!

ڕەنگە وابزانن هەورەکان بە تەواوی پێش تیشکی UV دەگرن بەڵام ئەوە باوەڕێکی هەڵەیە! تەنانەت کاتێک خۆر لە پشت هەورەکانیشە، تیشکی UV دەتوانێت (بەپێی جۆری هەور)  تا ٩٠٪ لە پێستت دەدات.

هەندێک جۆری هەور، (بەتایبەتی هەوری ڕوون و سپی) زیانی تیشکی UV زیاد دەکەن بەو هۆیەکە کە ڕووناکی و تیشکێکی زیاتر بەرەو زەوی ڕەوانە دەکەن.


٤. بەفر تا ٩٠٪ی تیشکی UV دەگەڕێنێتەوە!

بەفر دەتوانێت تا ٩٠٪ی تیشکی UV بگەڕێنێتەوە (ڕێفلێکسی بکات). واتە زۆر زیاتر لە ئاو یان خیز. هەر بۆیە لە وەرزی زستان لە شاخ دەبێت زۆر وریا بن.



٥. پێش و دوای کاتی بەرزبوونەوەی خۆر، مەترسیی سووتانەوە زیاترە!

نیوەی کۆی گشتی دۆزی ڕۆژانەی تیشکی UV لە ماوەیەکی چوار کاتژمێریدا کۆدەبێتەوە، واتە دوو کاتژمێر پێش و دوای ئەو کاتەی کە خۆر لە ئاسماندا دەگاتە بەرزترین خاڵی خۆی واتە نیوەڕۆی ڕاستەقینە. لەو ماوەیەدا وا باشترە کە لە ژێر تیشکی خۆر نەبن.


تیشکی UV چییە؟

تیشکی UV، کە بە تیشکی ئولتراڤیۆلێت یش ناسراوە، جۆرێکە لە تیشکی ئۆپتیکی کە لەلایەن خۆرەوە بڵاودەکرێتەوە و مەودای درێژیی شەپۆلەکەی (λ) ١٠٠ نانۆمیتر تا ٣٠٠ نانۆمیتر دەبێت. تیشکی UV بەچاو نابینرێت، بەڵام شێرپەنجە درووست دەکات.




تیشکی ئولتراڤیۆلێت بە سێ بەشدا دابەش دەبێت:

(100–280 nm) UV-C

(280–315 nm) UV-B

(280–315 nm) UV-A


لە نێوان ئەمانەشدا، UV-B  و UV-A بۆ مرۆڤ مەترسیدارترن بەهۆی وەیکە مەودای درێژیی شەپۆلەکەیان درێژترە و ئاسانتر خۆیان دەگەیێننە لایەکانی ژێرەوەی پێست.



 
 
 

Comments


bottom of page