پێش ئەوەی دووچەرخەی کوێستان بکڕی ئەوەی بخێنەوە!
- دیاکۆ گەرمیانی

- Jan 1
- 3 min read
Updated: Jan 5

ئەگەر بەدوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێیت کە جەستەت و سیستمی دڵ و دەمارت و هەناسەت بەهێز بکات، و لە هەمان کاتدا لە قەرەباڵغی شار دوورت بکاتەوە، ماونتەین بایکینگ یان دووچەرخەسواری کوێستان باشترین بژاردەیە. ئەم وەرزشە هونەری لێخوڕینی دووچەرخەیە لەسەر ڕێگای ناڕێک و سەخت، وەک ناو دارستان، کێو و دەشت و سرووشت.
ماونتەین بایکینگ مێژووەکەی زۆر کۆن نییە. لە ساڵانی حەفتاکاندا (1970s) لە کالیفۆرنیای ئەمریکا دەستی پێکرد. کۆمەڵێک گەنجی سەرکێش، هاتن دووچەرخەی ئاسایی و ناو شاریان هێنا و بەخۆیان هەندێکیان گۆرانکاری تێدا کرد بۆ ئەوەی بەرگەی شاخ و کێوان بگرێ. لەو کاتەوە تا ئێستا، ئەم وەرزشە گەشەیەکی خێرای کردووە و لە ساڵی 1996ـەوە بووەتە یەکێک لە یارییە ئۆڵۆمپییەکان.

ئەوڕۆکە ئەو وەرزیشە ئەوەندە گەورە بۆتەوە کە جۆری جیاوازی لێ بۆتەوە ودابەش کراوە بە کاتەگۆری دیکەی وەک داونهیڵ، رێدبوڵ رەمپەیچ، گراوڵ و ئێندورۆ... هەر وەک چۆن ماشێن سواری و کێبەرکێیەکانی جۆری جیاوازی هەیە (وەک فۆرمول، ڕاڵی، دریفت و هتد.)، پایسکیلی کوێستانیش بەم شێوەیە دابەش دەبن:
١. هارد تەیل (Hardtail)
ئەمە سادەترین و باوترین جۆرە. تەنها لە پێشەوەیدا "سپێندەر" (فەنەر)ی هەیە و دواوەی توندە.
بۆ کێ باشە؟ بۆ سەرەتاییەکان و ئەو کەسانەی لەسەر ڕێگای خۆڵ و کێوی ئاسان لێدەخوڕن.
خاڵی بەهێز: سووکە، هەرزانترە، و هێزی قاچت ڕاستەوخۆ دەچێت بۆ تایەکە (بۆ هەوراز بڕین زۆر باشە).
خاڵی لاواز: بۆ بازدان و شاخ و کێوی زۆر چڕ و تکنیکاڵ نابێ
٢. ئیندورۆ (Enduro / All-Mountain)
ئەمە "پایسکیلە هەمەکارەکەیە". هەم لە پێشەوە و هەم لە دواوە فەنەری هەیە (Full Suspension).
بۆ کێ باشە؟ بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە هەمان پایسکیل هەم بچنە سەرووی چیا و هەم بە خێرایی بێنە خوارەوە.
خاڵی بەهێز: بۆ هەمووشۆنێک دەبێ و بەرگەی بازدان و ڕێگای زۆر سەخت دەگرێت.
خاڵی لاواز: گرانترە و زۆریش قورسە لە چاو دووچەرخەی هاردتەیل. لە هەورازانیش زۆر خێرا نێ و زۆر زیاتر ماندووت دەکا.

٣. داونهیل (Downhill - DH)
ئەمە وەک "تانک" وایە لە جیهانی دووچەەرخەی کوێستاندا. تەنها بۆ هاتنە خوارەوە لە لێژییە زۆر توندەکان دروست کراوە.
بۆ کێ باشە؟ بۆ ئەوانەی بە هێلیکۆپتەر یان سەیارە دەچنە لوتکەی کێوەکە و تەنها بۆ خوارەوە شۆڕ دەبنەوە.
خاڵی بەهێز: فەنەرەکانی زۆر گەورەن و تایەکانی زۆر ئەستوورن، بەڵام زۆر قورسە و بۆ هەوراز لێخوڕین نابێ.

٤. گراوڵ بایک (Gravel Bike)
تێکەڵەیەکە لە پایسکیلی سەر جادە (Road Bike) و پایسکیلی شاخ. شێوەی وەک پایسکیلی پێشبڕکێیە بەڵام تایەکانی کەمێک ئەستوورتر و ددانەدارن.
بۆ کێ باشە؟ بۆ ڕێگا دوورەکان کە تێکەڵەیەک بن لە ئاسفاڵت و ڕێگای خۆڵی.
خاڵی بەهێز: زۆر خێرایە و بۆ گەشتی نێوان شارەکان و گوندەکان نایابە.
ڕیکۆردی خێراترین لێخوڕینی پایسکیل لە هەورێژێکی شاخاوی (لەسەر بەفر) گەیشتووەتە زیاتر لە 220 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا!

بۆ ئەو وەرزیشە چیت پێویستە؟
پایسکیلی شاخ (MTB): کە لسەرەوەدا بە وردی باسمان لێ کردن. ئەگەر لەو وەرزیشەدا تازە کاری دووچەرخەی ئێندورۆ یان هارد تەیل پێشنیار دەکەم.
کڵاو (Helmet): گرنگترین پارچەیە. بێ کڵاو هەرگیز هەر بیریش لە دووچەرخەسواری مەکەوە بەتایبەتیش دووچەرخەی کوێستانی.
دەستکێش: دۆای کڵاو پێویست ترین شت دەستکێشە، مرۆڤ کاتێک دەکەوێ بە شێوازی غەریزەیی و خۆکار یەکسەر حەول دەدات بە دەستکانی خۆی بگرێتەوە و لەشی بپارێزێ، هەر بۆیەش، زۆربەی کات یەکەم جێکایەکی لەش کە بریندار دەبێ لە کاتی بەربوونەوەدا دەستە.تەنیا بەربوونەوەیەکی زۆر سادە و چکۆلەدا، دەتوانێ پێستی دەستت دابڕووشێنێ و بریندار بێجا بەخۆت بیری لێ بکەوە ئەگەر لە شار دوور کەوتبێیەوە و مەجبوور بێ بەردەوام بی لە ڕێگاکەت بە دەستی بریندار. پەکوو! هەر بۆیەش دەستکێش دۆای کڵاو یەکەم شتە کە دەبێ گرینگی پێ بدەی.
پارێزەری چۆک: بە دڵنیایەوە دۆای دەستکێش یەکەم شۆن کە بۆی هەیە ئەزێت ببینێ چۆک و ئەژنۆکانە. هەر بۆیەش گرینگە بە کەرەسەی پاراستنی چۆک بیانپارێزی.
ئاو: ئاو بە لە کاتی وەرزیش دا پێویست ناکات من بڵێم کە چەندە پێویستە، بەتایبەتیش لە جۆرە دووچەرخەسوارییەدا چونکە لەوانەیە لە ناوەڕاستی چۆڵەوانیدا بی یان بە ڕێگایەکدا بڕۆی کە بۆ سەعاتان نەتوانی ئاو پەیداکەی.
کەرەستەی چاککردنەوە و ناسووس: ئەگەر بتهەوێ ببیە بە دووچەرخەسواری کوێستان دەبێ حەتمەن تا ڕادەیەک خۆت فێری چاککردنەوە دووچەرخە بکەی. لانی کەم ئەوەیکەچۆن پەنچەری تەگەرەکەت بگری، یان چۆن ئەگەر زنجیری دووچەرخەکەت پسا چاکی کەیەوە.
لە یەک کاتژمێر ماونتەین بایکینگدا، دەتوانیت نێوان 400 بۆ 800 کالۆری بسوتێنیت، ئەمەش بەپێی جۆری ڕێگاکە دەگۆڕێت.
و لە بواری فیزیکی و لەشەوە پێویستیت بە هێزی ماسولکە: بەتایبەت ماسولکەکانی قاچ و ناوچەی سک هەیە. و هەروەها سیستەمی دڵ و دەماری بەهێز (Endurance) بۆ ئەوەی بتوانیت بۆ ماوەیەکی درێژ بەسەر هەورازەکاندا سەربکەویت.

فاکتی سەمەرە و سەرنجڕاکێش
خێراترین پیاو: ڕیکۆردی خێراترین لێخوڕینی پایسکیل لە هەورێژێکی شاخاوی (لەسەر بەفر) گەیشتووەتە زیاتر لە 220 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا!
سووتاندنی کالۆری: لە یەک کاتژمێر ماونتەین بایکینگدا، دەتوانیت نێوان 400 بۆ 800 کالۆری بسوتێنیت، ئەمەش بەپێی جۆری ڕێگاکە دەگۆڕێت.
تەمەن گرنگ نییە: بەتەمەنترین کەس کە بەشداری کێبڕکێی جیهانی کردبێت، تەمەنی سەروو ٨٠ ساڵ بووە.















Comments