top of page
ویدیۆ


هەڵگورد؛ شاخەوانی و دووچەرخە سواری
هەڵگورد (Helgurd) یەکێکە لە بەرزترین و ناسراوترین چیاکانی کوردستانی . ئەم چیایە بە بەرزایی ۳٦۰۷ مەتر لە ئاستی دەریا، دوای لووتکەی "چیخی دەرێ"، بە دووەم بەرزترین لووتکەی باشووری کوردستان دادەنرێت و دەکەوێتە سنووری قەزای چۆمان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر. چیای هەڵگورد بنارێکی بەرفراوان ، دیوارەی بەردینی سەخت و لووتکەیەکی ساردی هەیە کە زۆربەی کاتەکانی ساڵ بە بەفر داپۆشراوە. هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرەچیای زاگرۆس؛ ئەو زنجیرە چیایەی کە ناسنامەی سروشتیی کوردستانی پێکهێناوە. Zagros

دیاکۆ گەرمیانی
4 min read


ئەندرێ بارگیێل، شاخەوانی لەهستانی بوو بە یەکەم کەس بتوانی لە لووتکەی ئێوێرێست بە ئیسکی بێتەخوارەوە
ئەندرێ بارگیێل، شاخەوان و ئیسکی کاری لەهیستانی، بوو بە یەکەم کەس کە بەبێ ئۆکسجین وەسەر چیای ئێڤرێست بکەوێ و بە خلیسکێنەی سەر بەفر (سکی) بگەڕێتەوە بۆ کەمپی بنکەی ئێڤرێست. دوای نزیکەی ١٦ کاتژمێر سەرکەوتن لە "زۆنی مردن" (سەروو ٨٠٠٠ مەتر کە تێیدا ئاستی ئۆکسجین بە شێوەیەکی مەترسیدار نزمە)، بارگیێل لەسەر لووتکەی بەرزترین چیای جیهان سکییەکانی بەست و لە ڕێگەی "ساوس کۆڵ" (South Col Route) دەستی بە دابەزین کرد. ئەو شەو گەیشتە کەمپی دووەم و پشووی دا؛ چونکە تێپەڕاندنی لوتکەی کێوەکە و "ه

دیاکۆ گەرمیانی
1 min read


بۆ ڕاکردن چ دەبەرکەین؟
هەڵبژاردنی جل و بەرگی درووست بۆ ڕاکردن زۆر پێویستە بۆ ئەوەی سڵامەت بمێنیەوە و هەروەها چێژ وەرگری. لە ئەم ڤیدیۆیەدا، باسی ئەو جل و بەرگانەی کە من لە کاتی ڕاکردن لە کەێش و وەرزی جیاواز بەکاریان دێنم دەکەم، لە گەرمی هاوینەوە تا ساردی زستان.

دیاکۆ گەرمیانی
1 min read


ڕاکردن: چۆن لە سیفرەوە دەست پێ بکەی
ڕاکردن تەنیا بۆ وەرزشوانەکان نییە—بەڵکوو ڕێگایەکی بێ وێنەیە بۆ باشتر کردنی تەندرووستی بۆ هەموو کەسێک! لەم ڤیدیۆیەدا باس لە: نهێنی ڕاکردن کە هەموو کەسێک دەتوانێت فێری بێت. چۆن دەست پێبکەیت و یەکەم هەنگاوەکان. چەند ڕاسپاردەی سادە بەڵام کاریگەر. ئەگەر پێتوابوو ڕاکردن تەنیا بۆ خێراکانە، ئەم ڤیدیۆیە بیرۆکەت دەگۆڕێت. پێکەوە نهێنییەکە ئاشکرا دەکەین!

دیاکۆ گەرمیانی
1 min read


زنجیرە چیای زاگرۆس و لیستی بەرزترین لووتکەکانی
کورد هەمیشە دەڵێن، هیچ دوستێک جێگە لە چیاکان. بۆ کورد زاگرۆس و چیاکانی تەنیا بەرد و خاک نین؛ ئەو شاخانە مێژوو و ناسنامەمانن. زنجیرەچیای زاگرۆس، کە وەک گەوهەرێکی نایابی سروشتی بە درێژایی خاکی کوردستان کشاوە، لانکەی یەکەمین شارستانییەتەکانی مرۆڤایەتی بووە و شاهیدی هەموو هەوراز و نشێوەکانی مێژووی کوردان بووە.


ترەیل ڕانینگ – یان ڕاکردن لە ناو سروشتدا
کاتێک لە ناو سروشت دا ڕادەکەی گوێت لە توندلێدانی دڵتە، تێکەڵ بە دەنگی با و ئاژەڵەکان، خشپەی گەڵاکان و دەنگی خۆڵ و خیزەڵانی ژێر پێتە. ئێرە وەک شەقامەکانی ناو شار نییە، تەنها تۆیت و چیایەکی سەرکەش. ترەیل ڕاننینگ یانی گەرانەوە بۆ ناو ڕەگ و ڕیشەی مرۆڤ. زۆرینەی ئێمە ڕاهاتووین لەسەر ئاسفاڵتی بێدەنگ وجادە ڕابکەین، بەڵام ئایا تا ئێستا تاقیت کردووەتەوە لە باوەشی سروشتدا، لەو شوێنانەی تەنها دەنگی هەناسەکانت و خشپەی گەڵاکان دەبیسترێت، ڕابکەیت؟ ترەیل ڕاننینگ (Trail Running) - دەو یان ڕ


پێش ئەوەی دووچەرخەی کوێستان بکڕی ئەوەی بخێنەوە!
دووچەرخەسواری کوێستان ئەگەر بەدوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێیت کە جەستەت و سیستمی دڵ و دەمارت و هەناسەت بەهێز بکات، و لە هەمان کاتدا لە قەرەباڵغی شار دوورت بکاتەوە، ماونتەین بایکینگ یان دووچەرخەسواری کوێستان باشترین بژاردەیە. ئەم وەرزشە هونەری لێخوڕینی دووچەرخەیە لەسەر ڕێگای ناڕێک و سەخت، وەک ناو دارستان، کێو و دەشت و سرووشت. ماونتەین بایکینگ مێژووەکەی زۆر کۆن نییە. لە ساڵانی حەفتاکاندا (1970s) لە کالیفۆرنیای ئەمریکا دەستی پێکرد. کۆمەڵێک گەنجی سەرکێش، هاتن دووچەرخەی ئاسایی و ناو شاری


کورد لە چیای «مۆنبلان»، مەترسیدارترین چیای دنیا کە گیانی زیاتر لە ٨٠٠٠ شاخەوانی هەستاندوە.
مۆن بلانک بە بەرزی ٤٨١١ مێتر بەرزترین شوێن لە ئەوڕۆپا و ئاڵپ ناسراوە. ئەو چیایە هەمیشە بە بەفر داپۆشراوە زۆر پێش ئەوەی ناوی بنرێت "کێوی سپی"، خەڵکی ناوچەکە پێیان دەوت Montagne Maudite (کێوە نەفرەت لێکراوەکە). باوەڕ وابوو کە دێو و درنج و ئەژدیها لەسەر لووتکەکەی دەژین، و دانیشتووانی شامۆنی تا سەدەی ١٨ زۆر بە دەگمەن لەو ناوچانە نزیک دەبوونەوە. بە پێی ئاماری فەرمی وڵاتی فەرانسا ساڵانە ١٠٠ کەس لە مۆنبلان گیانی دەدا و تا هێشتا زیاتر لە ٨٠٠٠ کەس لەو چیایە گیانیانداوە هەر ئەوەش

bottom of page