top of page



هەڵگورد؛ شاخەوانی و دووچەرخە سواری
هەڵگورد (Helgurd) یەکێکە لە بەرزترین و ناسراوترین چیاکانی کوردستانی . ئەم چیایە بە بەرزایی ۳٦۰۷ مەتر لە ئاستی دەریا، دوای لووتکەی "چیخی دەرێ"، بە دووەم بەرزترین لووتکەی باشووری کوردستان دادەنرێت و دەکەوێتە سنووری قەزای چۆمان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر. چیای هەڵگورد بنارێکی بەرفراوان ، دیوارەی بەردینی سەخت و لووتکەیەکی ساردی هەیە کە زۆربەی کاتەکانی ساڵ بە بەفر داپۆشراوە. هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرەچیای زاگرۆس؛ ئەو زنجیرە چیایەی کە ناسنامەی سروشتیی کوردستانی پێکهێناوە. Zagros


ئەندرێ بارگیێل، شاخەوانی لەهستانی بوو بە یەکەم کەس بتوانی لە لووتکەی ئێوێرێست بە ئیسکی بێتەخوارەوە
ئەندرێ بارگیێل، شاخەوان و ئیسکی کاری لەهیستانی، بوو بە یەکەم کەس کە بەبێ ئۆکسجین وەسەر چیای ئێڤرێست بکەوێ و بە خلیسکێنەی سەر بەفر (سکی) بگەڕێتەوە بۆ کەمپی بنکەی ئێڤرێست. دوای نزیکەی ١٦ کاتژمێر سەرکەوتن لە "زۆنی مردن" (سەروو ٨٠٠٠ مەتر کە تێیدا ئاستی ئۆکسجین بە شێوەیەکی مەترسیدار نزمە)، بارگیێل لەسەر لووتکەی بەرزترین چیای جیهان سکییەکانی بەست و لە ڕێگەی "ساوس کۆڵ" (South Col Route) دەستی بە دابەزین کرد. ئەو شەو گەیشتە کەمپی دووەم و پشووی دا؛ چونکە تێپەڕاندنی لوتکەی کێوەکە و "ه


پلان داڕشتن بۆ چیا بەرزەکان (سێ بۆ چوار هەزار)
لەڕاستیدا هەر چەندی پلانەکەت بە وردی دابڕێژی و زیاتر خۆتی بۆ ئامادە بکەیت هەر ئەو ڕادەیەش کەمتر لە شاخ تووشی سەرسووڕمان دەبیت. بابەتی پلان داڕشتن و سەرکەوتن بەسەر چیا بەرزەکاندا تەنیا ئامادەبوونی جەستەیی و ئەزموونی شاخ نێ و زۆر لەوە بەرفراوانترە. لێرەدا جۆری ڕێگاکان هەڵبژاردنی کەلوپەل جیاوازە و دەبێت بەپێی بەرزایی و جۆری شاخەکە پلانی بۆ دابنرێت. پلان-بەهەڵە-داڕشتن دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی گیانت بکەوێتە مەترسییەوە یان پلانەکەت هەڵوەشێتەوە! هەر بۆیە ئامادەکاری، بنەمای سەرەکیی ت


ناسین و گرنگی پێدان بە شاخەکان
شاخ نە دوژمنە و نە شتێکی کە بمانهەوێ بەسەریدا زاڵ بین. شاخەکان زۆر گەورەتر، کۆنتر و بەهێزتر لە ئێمەن، کەوابوو دەبێ گرنگیان پێ بدەین، نەک بە فیز و لووت بەرزییەوە بەسەریاندا سەرکەوین. شاخەکان قسە ناکەن بەڵام مەترسیداربوون یان جوانی خۆیان بە ڕوونی و ئاشکرا نیشان دەدەن. بەدڵنیاییەوە ئەگەر تا ئەمڕۆ بۆ یەکجاریش شاخەوانیتان کردبێت، هەستتان بە بێدەنگی و هێزی شاخەکان (سروشت) کردووە. یان بەپێی سەختی و مەترسیداربوونی شاخەکە هەستتان بە ترس یان سەرسووڕمان کردووە. هەموو ئەو نیشانانە بێگوما


شاھۆ؛ چیایەک لە دڵی هەوراماندا
شاھۆ یەکێکە لە بەرزترین و ناسراوترین چیاکانی زاگرۆس کە هەم سروشت و هەم کەلتووری لە خۆیدا کۆ کردۆتەوە؛ چیایەک کە گەشتیار، کەلتووردۆست و شاخەوان بە دیمەنە تەمومژاوییەکان، ڕێگا سروشتییەکان وکانی پراوەکان و دابونەریتی دێرینی هەورامان بۆ لای خۆی رادەکێشێت.


ئامێرەکانی فریاکەوتن و هەڵسوکەوتی دروست
لە هەر گەشتێکی شاخەوانیدا، پێویستە هەمیشە ئامێرەکانی فریاگوزاری لەگەڵتان بێت. بەو ئامێرانە دەتوانن زۆربەی ئەو کێشە سەرەکییانەی کە خێرا پێویستیان بە دەرمان کردنە وەکوو بلۆقی پێ یان برینە بچووکەکان و ... چارەسەر بکەن. پێویستە جانتای فریاگوزاری بێکەموکووڕی و هەمیشە لەبەردەستان بێت بۆ ئەوەی بتوانن لەکاتی فرایگوزاریدا کاردانەوەیەکی باش لەخۆتان نیشان بدەن. ڕاهێنان و تێپەڕکردنی خولی فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ هەموو شاخەوانێک پێویستە. هەروەها پێویستە ژمارە تەلەفۆنی بنکەی فریاگوزاری لەو


چ لەبەر بکەین بۆ شاخ؟
لەبەرکردنی جلوبەرگێکی گونجاو بۆ شاخ دەبێتە هۆی ئەوەیکە چێژێکی زیاتر لە گەشتەکە ببەیت. هەر شاخەوانێک دەبێت "مۆدێلی جلوبەرگی تایبەتی خۆی" بدۆزێتەوە. ئەوەیکە جنسی جلەکەمان لە پەشمی دەستکرد (پۆلار)، لۆکە، پۆلیستەر یان گۆرتێکس بێت، بەپێی بارودۆخ جیاوازە. لەناو ئەو هەموو مارک و ماتریالەی کە ئەوڕۆکانە لە بازاڕدا هەیە واباشترە بەرلەوەیکە جل و بەرگ بکڕن، فرۆشگایەک یان ڕاوێژکارێکی پسپۆر بدۆزنەوە و ڕێنوێنی لێ وەربگرن. پرەنسیپ یان یاسای "پیواز" سەرما، باران، با، خۆر و ئارەقە کردن؛ ئەو فا


زنجیرە چیای زاگرۆس و لیستی بەرزترین لووتکەکانی
کورد هەمیشە دەڵێن، هیچ دوستێک جێگە لە چیاکان. بۆ کورد زاگرۆس و چیاکانی تەنیا بەرد و خاک نین؛ ئەو شاخانە مێژوو و ناسنامەمانن. زنجیرەچیای زاگرۆس، کە وەک گەوهەرێکی نایابی سروشتی بە درێژایی خاکی کوردستان کشاوە، لانکەی یەکەمین شارستانییەتەکانی مرۆڤایەتی بووە و شاهیدی هەموو هەوراز و نشێوەکانی مێژووی کوردان بووە.


باتوم؛ بۆ هاوسەنگییەکی زیاتر لە شوێنی پڕ هەورازونشێو
بەکارهێنانی باتوم ئەوڕۆکانە لە هایکینگ یان بە گشتی لە شاخەوانیدا زۆر باوە و لەڕاستیدا زۆریش گرنگە. بەکارهێنانی دروستی باتوم لە شاخ دەبێتە هۆی پاراستنی ئەژنۆ و مەچەکی پێ و بەگشتی دەتوانێت گوشار لەسەر ماسوولکەکانی قاچ کەم بکاتەوە. باتوم لە شوێنی سەخت و بەرداوی یان پڕ هەورازونشێو یارمەتیمان دەدات بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی. ڕێگاڕۆیشتن بە باتومەوە پێویستی بە ڕاهێنان هەیە و نابێ بە بەردەوامی، بەڵکو بەپێی پێویست کەڵکی لێ وەربگیرێت. تەکنیکەکان: سەرکەوتن بە دوو باتوم لەو تەکنیکەدا هەردوو ب
bottom of page