top of page
سڵامەتی


5 ڕاستی لەبارەی تیشکی UV (تیشکی ئولتراڤیۆلێت)
ئایا دەزانن تیشکی UV هەر بەڕادەی ئاسبێست و تووتن بۆ مرۆڤ مەترسیدارە و دەبێتە هۆی شێرپەنجە؟ ١. تیشکی UV بەڕادەی ئاسبێست و تووتن بۆ مرۆڤ مەترسیدارە. ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، تیشکی ئولتراڤیۆلێتی (UV) لە کارسینۆجینی گروپی ١ دا پۆلێن کردووە، واتە گروپی ئەو ماددانەی کە هۆکاری شێرپەنجەن وەکوو ئاسبێست و تووتن. ٢. لە بەرزاییەکان (لە شاخ) مەترسییەکە زیاد دەبێت! لەگەڵ هەر ١٠٠٠ مەتر بەرزبوونەوە، تیشکی UV بە نزیکەی ١٠ تا ١٢٪ زیاد دەبێت. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە لەگەڵ زیادبوونی بەرز

سامان حەسەنخاڵی
2 min read


چ بکەین بۆ ئەوەی پێمان لە شاخ بلۆق نەکات
پێش ئەوەی بلۆقی پێ لە شاخ کێشەمان بۆ دروست بکات و گەشتەکەمان لێ ناخۆش بکات، واباشترە ڕێگە لە دروستبوونی بگرین. لێرەدا ئاماژە بە ٤ ڕێنوێنی تایبەت دەکەین بۆ ئەوەی بتوانیت پێش لە دروستبوونی بلۆقی پێ بگریت و هەروەها ڕێنوێنییەک بۆ ئەوکاتەی کە ئیتر درەنگ بووە و پێت بلۆقی کردۆ. ١. ئەو ڕێگەیەی کە هەموومان دەیزانین؛ تاقیکردنەوەی پێڵاوەکان پێش گەشتەکە ئەم ڕاستییە زۆرجار گوتراوە و هێشتا کاریگەرە: ئەگەر پێش گەشتی شاخ پێڵاوە شاخەوانییەکانت چەند جار لەبەر یان تاقی بکەیتەوە، مەترسی دروستبوو

سامان حەسەنخاڵی
2 min read


شاخەوانی لە گەرمای هاویندا؛ مەترسییەکان و چۆنیەتی پاراستنی خۆمان
گەرما لە کاتی شاخەوانیدا بارێکی گەورەمان دەخاتە سەر جەستەی. گەرمای شاخ دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونی ئاوی جەستە (Dehydration)، ماندووبوون یان بێتاقەتبوون بەهۆی گەرما (Heat exhaustion) و تەنانەت شۆکی گەرما (Heat stroke). بەتایبەت ئەو کاتەی مروڤ لەژێر خۆر لە چالاکییەکی جەستەیی توند دایە. لەم بابەتەدا ڕوونی دەکەینەوە کە جەستە چۆن وەڵامی گەرما دەداتەوە، لە چ کاتێکدا گەرما دەبێتە مەترسی و لە کاتی شاخەوانی کردن لە گەرمای زۆردا چ پێویستە ڕەچاو بکڕێت. جەستەی ئێمە چۆن پلەی گەرمای خۆی ڕێ

سامان حەسەنخاڵی
5 min read


کڕاتین و کاریگەرییەکانی لەسەر مێشک و ماسولکەکان
گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی ناو جیهانی بایۆکیمیا و فیزۆلۆژیای وەرزشی لە ساڵانی دواییدا تیشکێکی نوێیان خستووەتە سەر ماددەیەک کە پێشتر تەنها وەک ئامرازێک بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکان دەبینرا. کریتین مۆنۆهایدرەیت، کە یەکێکە لە پڕفرۆشترین تەواوکەرە خۆراکییەکان و زیاترین لێکۆلینەوەی لەسەر کراوە، ئێستا لە بازنە زانستییەکاندا وەک "نۆترۆپیک" (Nootropic) یان بەهێزکەری تواناکانی مێشک دەناسرێت. ئەم ڕاپۆرتە شیکارییە هەوڵ دەدات بە قووڵی بچێتە ناو وردەکارییەکانی ئەو گۆڕانکارییە میتابۆلیکییانەی ک

دیاکۆ گەرمیانی
5 min read