top of page
شاخەوانی


5 ڕاستی لەبارەی تیشکی UV (تیشکی ئولتراڤیۆلێت)
ئایا دەزانن تیشکی UV هەر بەڕادەی ئاسبێست و تووتن بۆ مرۆڤ مەترسیدارە و دەبێتە هۆی شێرپەنجە؟ ١. تیشکی UV بەڕادەی ئاسبێست و تووتن بۆ مرۆڤ مەترسیدارە. ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، تیشکی ئولتراڤیۆلێتی (UV) لە کارسینۆجینی گروپی ١ دا پۆلێن کردووە، واتە گروپی ئەو ماددانەی کە هۆکاری شێرپەنجەن وەکوو ئاسبێست و تووتن. ٢. لە بەرزاییەکان (لە شاخ) مەترسییەکە زیاد دەبێت! لەگەڵ هەر ١٠٠٠ مەتر بەرزبوونەوە، تیشکی UV بە نزیکەی ١٠ تا ١٢٪ زیاد دەبێت. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە لەگەڵ زیادبوونی بەرز

سامان حەسەنخاڵی
2 min read


چ بکەین بۆ ئەوەی پێمان لە شاخ بلۆق نەکات
پێش ئەوەی بلۆقی پێ لە شاخ کێشەمان بۆ دروست بکات و گەشتەکەمان لێ ناخۆش بکات، واباشترە ڕێگە لە دروستبوونی بگرین. لێرەدا ئاماژە بە ٤ ڕێنوێنی تایبەت دەکەین بۆ ئەوەی بتوانیت پێش لە دروستبوونی بلۆقی پێ بگریت و هەروەها ڕێنوێنییەک بۆ ئەوکاتەی کە ئیتر درەنگ بووە و پێت بلۆقی کردۆ. ١. ئەو ڕێگەیەی کە هەموومان دەیزانین؛ تاقیکردنەوەی پێڵاوەکان پێش گەشتەکە ئەم ڕاستییە زۆرجار گوتراوە و هێشتا کاریگەرە: ئەگەر پێش گەشتی شاخ پێڵاوە شاخەوانییەکانت چەند جار لەبەر یان تاقی بکەیتەوە، مەترسی دروستبوو

سامان حەسەنخاڵی
2 min read


خۆر کەی ئاوا دەبێت؟
وابزانە ئێوارەیە و لە شاخیت؛ دەتهەوێت پێش ئەوی تاریکی دەست پێ بکات خۆت بگەیێنی شوێنێکی تایبەت بەڵام نازانی کەی خۆر بە تەواوی ئاوا دەبێت وتاریکیی شەو دەست پێدەکات. ڕێگەیەکی زۆر ئاسان هەیە! بۆ ئەوەی بزانیت خۆر تا کەی لە ئاسماندا دەمێنێتەوە تەنیا پێویستت بە دەستەکانت و ئاسمانێکی تا ڕادەیەک ڕوون هەیە. چۆن؟ دەستت بە تەواوی بەرەو ئاسمان/ خۆر بکەرەوە، بە جۆرێک کە قامکە چکۆلەکەت لەسەر هێڵی ئاسۆ بێت . ئەگەر خۆر ڕاست لەسەر قامکی نیشاندەر بێت، واتە نزیکەی یەک کاتژمێر ماوە تا تاریک دەب

سامان حەسەنخاڵی
1 min read


شاخەوانی لە گەرمای هاویندا؛ مەترسییەکان و چۆنیەتی پاراستنی خۆمان
گەرما لە کاتی شاخەوانیدا بارێکی گەورەمان دەخاتە سەر جەستەی. گەرمای شاخ دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونی ئاوی جەستە (Dehydration)، ماندووبوون یان بێتاقەتبوون بەهۆی گەرما (Heat exhaustion) و تەنانەت شۆکی گەرما (Heat stroke). بەتایبەت ئەو کاتەی مروڤ لەژێر خۆر لە چالاکییەکی جەستەیی توند دایە. لەم بابەتەدا ڕوونی دەکەینەوە کە جەستە چۆن وەڵامی گەرما دەداتەوە، لە چ کاتێکدا گەرما دەبێتە مەترسی و لە کاتی شاخەوانی کردن لە گەرمای زۆردا چ پێویستە ڕەچاو بکڕێت. جەستەی ئێمە چۆن پلەی گەرمای خۆی ڕێ

سامان حەسەنخاڵی
5 min read