top of page



هەڵگورد؛ شاخەوانی و دووچەرخە سواری
هەڵگورد (Helgurd) یەکێکە لە بەرزترین و ناسراوترین چیاکانی کوردستانی . ئەم چیایە بە بەرزایی ۳٦۰۷ مەتر لە ئاستی دەریا، دوای لووتکەی "چیخی دەرێ"، بە دووەم بەرزترین لووتکەی باشووری کوردستان دادەنرێت و دەکەوێتە سنووری قەزای چۆمان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر. چیای هەڵگورد بنارێکی بەرفراوان ، دیوارەی بەردینی سەخت و لووتکەیەکی ساردی هەیە کە زۆربەی کاتەکانی ساڵ بە بەفر داپۆشراوە. هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرەچیای زاگرۆس؛ ئەو زنجیرە چیایەی کە ناسنامەی سروشتیی کوردستانی پێکهێناوە. Zagros


ئەندرێ بارگیێل، شاخەوانی لەهستانی بوو بە یەکەم کەس بتوانی لە لووتکەی ئێوێرێست بە ئیسکی بێتەخوارەوە
ئەندرێ بارگیێل، شاخەوان و ئیسکی کاری لەهیستانی، بوو بە یەکەم کەس کە بەبێ ئۆکسجین وەسەر چیای ئێڤرێست بکەوێ و بە خلیسکێنەی سەر بەفر (سکی) بگەڕێتەوە بۆ کەمپی بنکەی ئێڤرێست. دوای نزیکەی ١٦ کاتژمێر سەرکەوتن لە "زۆنی مردن" (سەروو ٨٠٠٠ مەتر کە تێیدا ئاستی ئۆکسجین بە شێوەیەکی مەترسیدار نزمە)، بارگیێل لەسەر لووتکەی بەرزترین چیای جیهان سکییەکانی بەست و لە ڕێگەی "ساوس کۆڵ" (South Col Route) دەستی بە دابەزین کرد. ئەو شەو گەیشتە کەمپی دووەم و پشووی دا؛ چونکە تێپەڕاندنی لوتکەی کێوەکە و "ه


بۆ ڕاکردن چ دەبەرکەین؟
هەڵبژاردنی جل و بەرگی درووست بۆ ڕاکردن زۆر پێویستە بۆ ئەوەی سڵامەت بمێنیەوە و هەروەها چێژ وەرگری. لە ئەم ڤیدیۆیەدا، باسی ئەو جل و بەرگانەی کە من لە کاتی ڕاکردن لە کەێش و وەرزی جیاواز بەکاریان دێنم دەکەم، لە گەرمی هاوینەوە تا ساردی زستان.


ڕاکردن: چۆن لە سیفرەوە دەست پێ بکەی
ڕاکردن تەنیا بۆ وەرزشوانەکان نییە—بەڵکوو ڕێگایەکی بێ وێنەیە بۆ باشتر کردنی تەندرووستی بۆ هەموو کەسێک! لەم ڤیدیۆیەدا باس لە: نهێنی ڕاکردن کە هەموو کەسێک دەتوانێت فێری بێت. چۆن دەست پێبکەیت و یەکەم هەنگاوەکان. چەند ڕاسپاردەی سادە بەڵام کاریگەر. ئەگەر پێتوابوو ڕاکردن تەنیا بۆ خێراکانە، ئەم ڤیدیۆیە بیرۆکەت دەگۆڕێت. پێکەوە نهێنییەکە ئاشکرا دەکەین!


دەتەوێت دەست بە ڕاکردن بکەیت و نازانیت چۆن؟
ڕاکردن یەکێکە لە باشترین دیارییەکان کە پێشکەشی تەندروستی خۆتی بکەیت. بەڵام زۆر کەس بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە دەست پێ دەکەن و دواتر بەهۆی ماندوێتی، وەرەز بوون و یان چونکە پێشکەوتن نابینن لە ڕاهێنانەکەیان، دەستی لێ هەڵدەگرن. لێرەدا، باسی چەند توێژینەوەی زانستی لەسەر هەڵاتن و باشترین ڕێکارەکان بۆ دەستپێک دەکەین. زانست لە سەر ڕاکردن چی دەڵێت؟ ڕاکردن گۆڕانکاری لە بایۆلۆژیای جەستەدا دەکات. بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری کۆلێژی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ (JACC) بڵاوکراوەتەوە، ڕاکردن


دەمرم بۆ شاخەکان
بابەشێخ ئەو کورە شاخەوانە ڕۆحسووکەی کە دڵی بۆ سرووشتی کوردستان، شاخەکان و ئاژەڵان لێدەدا. بینەری گفتوگۆی پۆدکاستی دیوەخان لەگەڵ ئەو کوڕە کوردە ژیرە بن. دیوەخان دەڵێت: لە ئەڵقەی ئەمجارەماندا لەگەڵ کاک بابەشێخی شاخەوان و ڤڵۆگەری لێهاتوو گفتوگۆ دەکەین. لەسەر شاخەوانی کردن لەناو سروشتی دڵڕفێنی کوردستاندا دەدوێین و چیرۆکی بەڕێزیان دەبیستین. هەروەها تیشک دەخەینە سەر بابەتی ژینگەدۆستی و ئاژەڵدۆستی لە کوردستان و جیهان بە گشتی.


کورتە فیلمی سەرکەوتنی دوو شاخەوانی کورد بەسەر بەسامترین چیای وڵاتی ئاڵماندا
دیاکۆ گەرمیانی (شیخ محەمەدی) و سامان حەسەنخاڵی دوو شاخەوانی کوردی خەڵکی شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانن کە زیاتر لە ١٥ ساڵە دانیشتووی ئەورووپان. حەز کردن لە کێوەکان و ئەوینی شاخەوانی دەبێتە هۆی وەیکە ئەو دوو هاوڕێیە دوای ١٥ ساڵ بەیەکتر بگەنەوە و بڕیاری سەرکەوتن بەسەر چیای"واتسمان" لە وڵاتی ئاڵماندا بدەن. بەرزایی چیای "واتسمان" 2713 میترە و زۆر چڕ و مەترسیدارە. هەموو ساڵێ چەند شاخەوانێک لەو چیایە یان بە سەختی بریندار دەبن و یان گیانیان لەدەست دەدەن. لەو رۆژەدا کە دیاکۆ و سا
bottom of page