top of page

Summer - Fall 2026

گەشتی هاوینی تیمی هەوارگە

کورتە فیلمی سەرکەوتنی دوو شاخەوانی کورد بەسەر بەسامترین چیای وڵاتی ئاڵماندا

  • Writer: دیاکۆ گەرمیانی
    دیاکۆ گەرمیانی
  • Nov 20, 2025
  • 1 min read

Updated: Dec 2, 2025




دیاکۆ گەرمیانی (شیخ محەمەدی) و سامان حەسەنخاڵی دوو شاخەوانی کوردی خەڵکی شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانن کە زیاتر لە ١٥ ساڵە دانیشتووی ئەورووپان. حەز کردن لە کێوەکان و ئەوینی شاخەوانی دەبێتە هۆی وەیکە ئەو دوو هاوڕێیە دوای ١٥ ساڵ بەیەکتر بگەنەوە و بڕیاری سەرکەوتن بەسەر چیای"واتسمان" لە وڵاتی ئاڵماندا بدەن. بەرزایی چیای "واتسمان" 2713 میترە و زۆر چڕ و مەترسیدارە. هەموو ساڵێ چەند شاخەوانێک لەو چیایە یان بە سەختی بریندار دەبن و یان گیانیان لەدەست دەدەن. لەو رۆژەدا کە دیاکۆ و سامان بەسەر واتسماندا سەردەکەون، لەکاتی هاتنەوەخواردا تووشی باوبۆران و هەورەتریشقە دەبن. دیارە ئەوان بە سڵامەت دەگەنەوە خوارێ بەڵام ٢ کەسی بە ڕەگەز ئاڵمانی گیانیان لەدەست دەدەن.

 
 
 

Comments


bottom of page