خۆر کەی ئاوا دەبێت؟
- سامان حەسەنخاڵی

- Jul 4
- 1 min read

وابزانە ئێوارەیە و لە شاخیت؛ دەتهەوێت پێش ئەوی تاریکی دەست پێ بکات خۆت بگەیێنی شوێنێکی تایبەت بەڵام نازانی کەی خۆر بە تەواوی ئاوا دەبێت وتاریکیی شەو دەست پێدەکات.
ڕێگەیەکی زۆر ئاسان هەیە!
بۆ ئەوەی بزانیت خۆر تا کەی لە ئاسماندا دەمێنێتەوە تەنیا پێویستت بە دەستەکانت و ئاسمانێکی تا ڕادەیەک ڕوون هەیە.
چۆن؟
دەستت بە تەواوی بەرەو ئاسمان/ خۆر بکەرەوە، بە جۆرێک کە قامکە چکۆلەکەت لەسەر هێڵی ئاسۆ بێت .
ئەگەر خۆر ڕاست لەسەر قامکی نیشاندەر بێت، واتە نزیکەی یەک کاتژمێر ماوە تا تاریک دەبێت.

ئەگەر یەک دەست وەڵامی نەداوە، دەستی دووهەمیش بەکاربهێنە. هەر قامکێک بە واتای نزیکەی ١٥ خولەکە.













Comments