top of page



تەنیا ٢ خۆلەک لە ناو سروشتدا بوون ، مێشکت چ لێ دەکات؟
دەرکەوتووە کە سەرسامی دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەندروستی دەروونی، خۆشبەختی و گرنگیدانی گشتیمان بە سروشت و ژینگە هەبێت. توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئیرڤاین (UC Irvine) بڵاوکراوەتەوە، کاریگەرییەکانی سەرسام بوون لە سروشتی لە ماوەی دەستپێشخەرییەکی دوو ساڵەدا پشکنیوە. توێژەران حەوت توێژینەوەی مەیدانییان بۆ ١,٠٠٠ بەشداربوو ڕێکخستووە، کە تێیدا شاخەوانی، کایاکێن (بەلەمەوانی) و سەردانی دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانیان لە دەریاچەی تاهۆ (Lake Tahoe) کر


هەڵگورد؛ شاخەوانی و دووچەرخە سواری
هەڵگورد (Helgurd) یەکێکە لە بەرزترین و ناسراوترین چیاکانی کوردستانی . ئەم چیایە بە بەرزایی ۳٦۰۷ مەتر لە ئاستی دەریا، دوای لووتکەی "چیخی دەرێ"، بە دووەم بەرزترین لووتکەی باشووری کوردستان دادەنرێت و دەکەوێتە سنووری قەزای چۆمان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر. چیای هەڵگورد بنارێکی بەرفراوان ، دیوارەی بەردینی سەخت و لووتکەیەکی ساردی هەیە کە زۆربەی کاتەکانی ساڵ بە بەفر داپۆشراوە. هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرەچیای زاگرۆس؛ ئەو زنجیرە چیایەی کە ناسنامەی سروشتیی کوردستانی پێکهێناوە. Zagros


شاھۆ؛ چیایەک لە دڵی هەوراماندا
شاھۆ یەکێکە لە بەرزترین و ناسراوترین چیاکانی زاگرۆس کە هەم سروشت و هەم کەلتووری لە خۆیدا کۆ کردۆتەوە؛ چیایەک کە گەشتیار، کەلتووردۆست و شاخەوان بە دیمەنە تەمومژاوییەکان، ڕێگا سروشتییەکان وکانی پراوەکان و دابونەریتی دێرینی هەورامان بۆ لای خۆی رادەکێشێت.


ئۆیاما؛ میراتی ڕاهێنانی هونەره بەرگرییەکان لە چیا
هەندێک مرۆڤ بە ڕاهێنان بەهێز نابن؛بەڵکوو بە گۆشەگیری،ژیان کردن لە ناو سروشت و گوشارێکی بێبەزەیانە بە هێز دەبن. ماساتۆتسو ئۆیاما Masutatsu Oyama دامەزرێنەری کاراتێ کیۆکوشین بە ناوی ڕاستەقینەی "چۆی یونگ-ئای"، لە ساڵی ۱۹۲۳ لە کۆریا و لە سەردەمی داگیرکاری کۆریا لە لایەن ژاپۆنەوە لەدایک بوو. ئەو لە خێزانێکی لادێیی و زەحمەت کێشدا گەورە بوو؛ منداڵییەکەی بە هەژاری، کاری گران و قورس و کوڵتوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە گرێ درابوو. هەر ئەم بارودۆخە و هەژاری بنەمالەکەی، بوبە هۆی ئەوەی کە ڕۆح


چ لەبەر بکەین بۆ شاخ؟
لەبەرکردنی جلوبەرگێکی گونجاو بۆ شاخ دەبێتە هۆی ئەوەیکە چێژێکی زیاتر لە گەشتەکە ببەیت. هەر شاخەوانێک دەبێت "مۆدێلی جلوبەرگی تایبەتی خۆی" بدۆزێتەوە. ئەوەیکە جنسی جلەکەمان لە پەشمی دەستکرد (پۆلار)، لۆکە، پۆلیستەر یان گۆرتێکس بێت، بەپێی بارودۆخ جیاوازە. لەناو ئەو هەموو مارک و ماتریالەی کە ئەوڕۆکانە لە بازاڕدا هەیە واباشترە بەرلەوەیکە جل و بەرگ بکڕن، فرۆشگایەک یان ڕاوێژکارێکی پسپۆر بدۆزنەوە و ڕێنوێنی لێ وەربگرن. پرەنسیپ یان یاسای "پیواز" سەرما، باران، با، خۆر و ئارەقە کردن؛ ئەو فا


زنجیرە چیای زاگرۆس و لیستی بەرزترین لووتکەکانی
کورد هەمیشە دەڵێن، هیچ دوستێک جێگە لە چیاکان. بۆ کورد زاگرۆس و چیاکانی تەنیا بەرد و خاک نین؛ ئەو شاخانە مێژوو و ناسنامەمانن. زنجیرەچیای زاگرۆس، کە وەک گەوهەرێکی نایابی سروشتی بە درێژایی خاکی کوردستان کشاوە، لانکەی یەکەمین شارستانییەتەکانی مرۆڤایەتی بووە و شاهیدی هەموو هەوراز و نشێوەکانی مێژووی کوردان بووە.


مرۆڤ تەنیا ٤ ساڵ دەژی ئەگەر هەنگەکان نەمێنن.
بیهێنە بەر چاوت جیهانێک بەبێ ڕەنگ، بەبێ میوە، و لە کۆتاییدا بەبێ مرۆڤ. زۆرێک لە زانایانی بواری ژینگە دەڵێن ئەگەر هەنگەکان لەناو بچن، زنجیرەی خۆراکی مرۆڤ تووشی داڕمانێکی وا دەبێت کە مرۆڤەکان قڕیان دێت لە برسان. بەڵام بۆچی ئەم مێرووە بچووکە کلیلی مانەوەی ئێمەیە؟ کاتێک باس لە قەیرانی نەمانی هەنگ دەکەین، مێشکمان تەنها بۆ نەمانی هەنگوین و تامی شیرینی سەر سفرەکانمان دەچێت، بەڵام ڕاستییەکە زۆر لەوە مەترسیدارترە. هەنگەکان لە بەرهەمهێنانی ٧٠٪ی ئەو دانەوێڵە و ڕووەکانە کە مرۆڤ بۆ خۆر


ترەیل ڕانینگ – یان ڕاکردن لە ناو سروشتدا
کاتێک لە ناو سروشت دا ڕادەکەی گوێت لە توندلێدانی دڵتە، تێکەڵ بە دەنگی با و ئاژەڵەکان، خشپەی گەڵاکان و دەنگی خۆڵ و خیزەڵانی ژێر پێتە. ئێرە وەک شەقامەکانی ناو شار نییە، تەنها تۆیت و چیایەکی سەرکەش. ترەیل ڕاننینگ یانی گەرانەوە بۆ ناو ڕەگ و ڕیشەی مرۆڤ. زۆرینەی ئێمە ڕاهاتووین لەسەر ئاسفاڵتی بێدەنگ وجادە ڕابکەین، بەڵام ئایا تا ئێستا تاقیت کردووەتەوە لە باوەشی سروشتدا، لەو شوێنانەی تەنها دەنگی هەناسەکانت و خشپەی گەڵاکان دەبیسترێت، ڕابکەیت؟ ترەیل ڕاننینگ (Trail Running) - دەو یان ڕ


باتوم؛ بۆ هاوسەنگییەکی زیاتر لە شوێنی پڕ هەورازونشێو
بەکارهێنانی باتوم ئەوڕۆکانە لە هایکینگ یان بە گشتی لە شاخەوانیدا زۆر باوە و لەڕاستیدا زۆریش گرنگە. بەکارهێنانی دروستی باتوم لە شاخ دەبێتە هۆی پاراستنی ئەژنۆ و مەچەکی پێ و بەگشتی دەتوانێت گوشار لەسەر ماسوولکەکانی قاچ کەم بکاتەوە. باتوم لە شوێنی سەخت و بەرداوی یان پڕ هەورازونشێو یارمەتیمان دەدات بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی. ڕێگاڕۆیشتن بە باتومەوە پێویستی بە ڕاهێنان هەیە و نابێ بە بەردەوامی، بەڵکو بەپێی پێویست کەڵکی لێ وەربگیرێت. تەکنیکەکان: سەرکەوتن بە دوو باتوم لەو تەکنیکەدا هەردوو ب
bottom of page