ئۆیاما؛ میراتی ڕاهێنانی هونەره بەرگرییەکان لە چیا
- دیار شێخ محەمەدی

- Jan 19
- 3 min read

هەندێک مرۆڤ بە ڕاهێنان بەهێز نابن؛بەڵکوو بە گۆشەگیری،ژیان کردن لە ناو سروشت و گوشارێکی بێبەزەیانە بەهێز دەبن.
ماساتۆتسو ئۆیاما Masutatsu Oyama دامەزرێنەری کاراتێ کیۆکوشین بە ناوی ڕاستەقینەی "چۆی یونگ-ئای"، لە ساڵی ۱۹۲۳ لە کۆریا و لە سەردەمی داگیرکاری کۆریا لە لایەن ژاپۆنەوە لەدایک بوو. ئەو لە خێزانێکی لادێیی و زەحمەت کێشدا گەورە بوو؛ منداڵییەکەی بە هەژاری، کاری گران و قورس و کوڵتوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە گرێ درابوو. هەر ئەم بارودۆخە و هەژاری بنەمالەکەی، بوبە هۆی ئەوەی کە ڕۆحییەی خۆڕاگری و کەمداخوازی تێیدا گەشە بکات.
ئۆیاما لە تەمەنی گەنجیدا کۆچی کرد بۆ ژاپۆن. خوێندنی فەرمیی کەمی هەبوو ، لە داهاتویەکی زوو ڕێڕەوی ژیانی لە خوێندن جیا بووە. ئەو هاوکات جودۆ، بۆکس و کاراتێ فێربوو و بۆ ماوەیەکیش لە زانکۆی "تاکوشۆکۆ" خوێندی؛ زانکۆیەک کە بە دیسپلینی توند و ڕاهێنانی سەخت بەناوبانگ بوو. سەرەڕای ئەمەش، ئۆیاما زیاتر لە پۆلی خوێندن، باوەڕی بە ڕاهێنانی تاکە کەسی و تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەی جەستە هەبوو.
ئەو هاوسەرگیری کرد و بووە خاوەنی منداڵ، بەڵام ژیانی بنەمالەیی ئەو هەمیشە لەژێر کاریگەریی ڕاهێنانە سەختەکان و شێوازی ژیانی زاهیدانەی (ڕیازەتکێشانەی) دا بوو. ئۆیاما بە زانیارییەوە ژیانێکی سادەی هەڵبژارد و باوەڕی وابوو کە هێزی ڕاستەقینە لە کرداردا دروست دەبێت، نەک لە نازناو و بڕوانامەدا.؛ بەم هۆیە زۆر زوو تێگەیشت کە جۆدۆ و ڕاهێنانی ناو شار بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی بەس نیە. ئەگەر ئەم پیاوە لە شاردا مابایەوە، ڕەنگە تەنیا ببوایە بە جەنگاوەرێکی لێهاتووی هۆنەرە بەرگرییەکان؛ بەڵام ئەوەی کە ئۆیاما کردە کەسایەتییەکی ھەرمان و بەناوبانگ ، چیا، سروشت ، تەنیایی و ڕاهێنانی سەخت بوو.
ئەوەی کە ئۆیاما کردە کەسایەتییەکی ھەرمان و بەناوبانگ ، چیا، سروشت ، تەنیایی و ڕاهێنانی سەخت بوو.

بۆیە ڕووی لە چیاکان کرد. بەپێی گێڕانەوەی باوەڕپێکراوەکانی نزیک لە قوتابییەکانی، ئۆیاما نزیکەی ساڵێک بۆ ساڵ و نیوێک (نزیکەی ۱۸ مانگ) بەردەوام لە چیادا مایەوە. لەم ماوەیەدا، ڕۆژانە ۶ بۆ ۸ کاتژمێر ڕاهێنانی قورسی ئەنجام دەدا؛
ڕاهێنانگەلێک کە تەنیا تەکنیکی نەبوون. بەلکو سەرما، گەرما،تەنیایی، ماندویەتی بەردەوام، برسێتی و گوشاری دەروونی بەشێک بوون لە بەرنامەکە. سروشت بۆ ئەو ڕاهێنەر و مامۆستایەک بوو؛ ڕاهێنەرێک کە نە هانی دەدا و نە لێی خۆش دەبوو.
ئۆیاما باوەڕی وابوو ئەگەر مێشک لە بارودۆخە سەختەکاندا کەم بهێنێت، جەستە ش دەبەزێ.
چیا فێری کرد ماندوو نەناس و هەر بەردەوام بێت؛ سروشت پێی وت یان دروست دەبیت یان وەلا دەنرێیت. دوای گەڕانەوەی بۆ شار، ئەنجامی ئەم ڕاهێنانە سەختانە بە ڕوونی بینرا.
ئۆیاما چووە ناو قۆناغی کێبەرکەی ڕاستەقینە و بەرەنگاربوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ جەنگاوەرانی شێوازە جیاوازەکان و هەروەها لەگەڵ بۆکسۆرەکاندا کێبەرکێی کرد، و هەموویانی بەزاند. ئەم کێبەرکێیانە بوونە بنەما و بناغەی فەلسەفەکەی.
یەکێک لە بەرچاوترین بەشەکانی ژیانی ئۆیاما، شەڕکردن بوو لەگەڵ گای کێوی؛ ئەو شوێنەی کە دەوترێت شاخی گاکەی بە مستێک شکاندووە.
ئەم ڕووداوە ناوبانگێکی جیهانی بۆ هێنا، بەڵام لە هەمان کاتدا ڕەخنەی توندی چالاکوانانی مافی ئاژەڵانیشی لێکەوتەوە و تا ئەمڕۆش بە تەواوی جێگەی بەرگری لێکردن نییە.
ئۆیاما بۆ نیشاندانی کۆنترۆڵ و ھاوئاھەنگی ناو بەینی مێشک و هێزی ڕاستەقینەی جەستە، نمایشکی دیکەی ئەنجام دا کە بوو بە هێمای هۆنەرەکەی، کە شکاندنی بتڵی شووشەی پڕ لە ئاو بوو بە لێدانی لەپی دەست یان تیغەی دەست؛ کارێک کە پێویستی بە وردەکاری و هێزێکی ڕاستەقینە هەیە، ئۆیاما بۆ خۆ نمایشکردن ئەو کارەی نەکڕد بەڵکو بۆ دەربڕینی ئەو هەست و باوەڕە بو کە جەستەی مرۆڤ، ئەگەر بە قەوەت دروست بکرێت، دەتوانێت سنوورە کان تێپەربکات.
لە دڵی هەر ئەم ئەزموونانەوە، "کیۆکوشین" لەدایک بوو؛ شێوازێکی سەخت و گڕان، ڕاستگۆ و بێ پێچ و پەنا کە جەخت لەسەر خۆراگری ڕاستەقینە و وەستان تا کۆتایی دەکاتەوە. شێوازێک کە ڕەگەکەی نە لە هۆڵە وەرزشتێکاندا، بەڵکوو لە چیا، لە ڕاهێنانی دوورودرێژ و لە کێبەرکێی ڕاستەقینە لە نێوان مێشک و لەش دا دروست بوو.
ئۆیاما چەندین کتێبی بڵاوکردووەتەوە کە زۆربەیان باس لە فەلسەفە، تەکنیک و ڕاهێنانەکانی کاراتیی کیۆکوشین دەکەن. ئەم کتێبانە تێکەڵەیەک لە ئەزموونی تاکە کەسی، فێرکارییە پراکتیکییەکان و فەلسەفەی جەنگین.
گرنگترین کتێبەکان:
Mas Oyama’s Classic Karate (Mas Oyama’s Kar
Mas Oyama’s Complete Karate
Vital Karate
Mas Oyama’s Zen and Karate: The Godhand
هێزی ئۆیاما ئەفسانە نەبوو. بەرهەمی ساڵانێک ڕاهێنان بوو لەناو سروشتێکدا کە تێیدا ڕ
اهاتبوو. ئەو نیشانی دا ئەگەر وەرزشت لە سروشت جیا بێتەوە، بێهێز دەبێت؛ و ئەگەر سروشت بچێتە ناو ڕاهێنانەوە، مرۆڤ یان تێک دەشکێت یان پتەو دەبێت.
ئۆیاما لەو کەسانە بوو کە سروشت پێکی هێنا .












Comments