top of page

Summer - Fall 2026

گەشتی هاوینی تیمی هەوارگە

وەرزشی زستانی (Winter Sports)

  • Writer: دیاکۆ گەرمیانی
    دیاکۆ گەرمیانی
  • Jan 1
  • 3 min read

جیهانی بەفر و سەهۆڵ پڕە لە وەرزشی خۆش و پڕ لە چێژ و هەیەجان کە هەر یەکەو بە جۆرێک سوود بە جەستە و مێشک دەگەیەنن.


وەرزشە زستانییەکان (Winter Sports) بریتین لە کۆمەڵێک چالاکی جەستەیی و کێبڕکێی وەرزشی کە بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر بەفر یان سەهۆڵ ئەنجام دەدرێن.

لە وەرزشی زستانیدا وەرزشوان دەبێ خۆی لەگەڵ ساردترین و سەختترین بارودۆخە سروشتییەکان بە بەکارهێنانی زانستی فیزیک و هاوسەنگی بگونجێنێ. بە شێوەیەکی گشتی وەرزشە زستانییەکان بۆ دوو گرووپی سەرەکی دابەش دەبن:


  • وەرزشە سەهۆڵییەکان: وەک هۆکی سەر سەهۆڵ، خلیسکێنی هونەری (Figure Skating)، و یاری کێرڵینگ و هتد. ئەمانە زۆرجار لە هۆڵە داخراوەکانیشدا دەکرێن.

  • وەرزشە بەفرییەکان: وەک سکیینگ (Skiing)، سنۆبۆردین، و شاخەوانی زستانی. ئەمانە پێویستیان بە ژینگەی کراوە و سروشتی هەیە.


سەرەکیترین وەرزیشە زستانیەکان ئەمانەن:


سکیینگ (Skiing)

ئەمە باوترین وەرزشی زستانییە. لەو وەرزیشەدا، یاریزان بە دوو تەختە کە لە لاقیان دەکات و پێی دەوترێ ئیسکی لە لوتکەی چیاکانەوە بە خێراییەکی خلیسکێن دەکات و دێتە خوارەوە. ئەو وەرزیشە خۆی دابەش دەبێ بە چەند جۆری ئیسکی وەک ئاڵپاین، داون هیل، سکیمۆ و هتد.


لە کێبەرکێی سکی داون هیلدا (Downhill)، خێرایی یاریزان دەگاتە زیاتر لە ١٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، کۆنترۆڵی لەش و جەستە لوە خێراییەدا پێویستی بە ماسولکەی قاچی زۆر بەهێز هەیە.




سنۆبۆردین (Snowboarding):


ئەو وەرزیشە هاوشێوەی وەرزشی سکییە بەو جیاوازیە کە لە جاتی دوو دانە تەختەدار لە ژێر پێت تەنیا یەک تەختە یان «بۆرد» لە ژێر پێتە و هەردووک لاقت لەسەر وی قفڵ دەبن. هەر بۆیەش ئەو وەرزیشە پێویستی زۆرتری بە هاوسەنگی هەیە.


لەو وەرزشەدا زەختێکی زۆر لەسەر ماسولکە بچووکەکانی دەوروبەری گوێزینگی پێتە کە لە وەرزشەکانی تردا کەمتر بەکاردێن. سنۆبۆردین یەکێکە لە باشترین چالاکییەکان بۆ باشکردنی کۆنتڕۆڵی جەستە و فۆکەسی مێشک.





سکەیتینگ ( Skating)

لەو وەزیشەدا کە لەسەر سەهۆڵ دەکرێ پێڵاوێک لە لاق دەکەی کە تیغێکی ئاسنی لە ژێرەوەیە و بە یارمەتی وی لەسەر سەهۆڵەکە هەڵدەخلیسکێی. ئەو وەرزیشە جۆری جیاوازی لێ دەبێتەوە و خۆی دابەش دەکرێ بەسەر وەرزیشی دیکەی وەک هۆکی و فیگور سکەیتینگ.




لە فینلاند و وڵاتانی نۆردیک بە زستان کە دەریاچەکان سەهۆڵ دەیبەستێ خەڵک ئەو پێلاوانە بەکار دێنن بۆ هات چۆ لەسەر سەهۆڵی دەریاچەکە و یان هەر وا بۆ چێژ وەرگرتن لەو وەرزیشە و کات ڕابواردن.


لە زۆربەی شارە گەورەکانیش لە چەند شۆنێک یەک دانە مەیدان دەکەن بە سەهۆڵ بۆ ئەوەی خەڵک بێت و لەوێ خلیسکێن بکات.




بایاتلۆن (Biathlon):

ئەم وەرزشە یەکێکە لە سەختترینەکان، چونکە تێکەڵەیەکە لە سکی نۆردیکی (ماندووبوونێکی زۆر) و نیشانە شکاندن (فۆکەس و هێمنی). دوای ئەوەی یاریزانەکە چەند کیلۆمەترێک بە خێرایی سکی دەکات و لێدانی دڵ دەگاتە لوتکە، دەبێت ڕاوەستێت و بە تفەنگ نیشانە بگرێتەوە. لێرەدا دەبێت لە چرکەیەکدا لێدانی دڵی کۆنتڕۆڵ بکات تاوەکو دەستی نەلەرزێت.



سکی جامپینگ یان بازدان بە سکی (Ski Jumping)

ئەمە بۆ ئەو کەسانەیە کە لە بەرزی ناترسن! یاریزانان لە ڕێڕەوێکی بەرزەوە دێنە خوارەوە و دەفڕن بۆ ئەوەی دوورترین مەودا ببڕن.

یاریزانەکان لە کاتی فڕیندا جەستەیان وەک پیتی "V" لێ دەکەن؛ ئەمەش بۆ ئەوەیە سوود لە هەوا وەربگرن بۆ ئەوەی زیاتر لە دەمەوێدا بمێننەوە.





ئۆلەمپیکی زستانی (Winter Olympic Games)


ئۆلەمپیکی زستانی (Winter Olympic Games) گەورەترین و گرنگترین ڕووداوی وەرزشیی نێودەوڵەتییە کە تەنیا بۆ ئەو وەرزشانە تەرخان کراوە کە لەسەر بەفر یان سەهۆڵ ئەنجام دەدرێن. 


یەکەمین ئۆلەمپیکی زستانی لە ساڵی ١٩٢٤ لە شاری شامۆنیکس لە فەرەنسا بەڕێوەچوو. 

وەک ئۆلەمپیکی هاوینە، ئەمیش ٤ ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت. تا ساڵی ١٩٩٢، ئۆلەمپیکی هاوینی و زستانی لە هەمان ساڵدا دەکرا. بەڵام دواتر بڕیاردرا دوو ساڵ جیاوازی بخرێتە نێوانیان. بۆ نموونە: ئۆلەمپیکی هاوینی ٢٠٢٤، ئۆلەمپیکی زستانی ٢٠٢٦. 


وڵاتی نەرویژ بە بەهێزترین وڵاتی مێژووی ئۆلەمپیکی زستانی دادەنرێت و زۆرترین مەدالیای لە جیهاندا بەدەست هێناوە.هۆکارەکەی ئەوەیە کە لەو وڵاتە وەرزیشە زستانییەکان بەشێکن لە کولتوور و ژیانی ڕۆژانەی خەڵک.


ئۆلەمپیکی داهاتوو ٢٠٢٦ لە شاری میلان و کۆرتینا لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت. یەکێک لە گۆڕانکارییە سەرنجڕاکێشەکان ئەوەیە کە وەرزشی (Ski Mountaineering) یان شاخەوانی بە سکی زیادکراوە، کە تێیدا یاریزانان نەک تەنیا دێنە خوارەوە، بەڵکو بە سکییەوە بە چیاکاندا سەردەکەون!














 
 
 

Comments


bottom of page