top of page



بۆ ڕاکردن چ دەبەرکەین؟
هەڵبژاردنی جل و بەرگی درووست بۆ ڕاکردن زۆر پێویستە بۆ ئەوەی سڵامەت بمێنیەوە و هەروەها چێژ وەرگری. لە ئەم ڤیدیۆیەدا، باسی ئەو جل و بەرگانەی کە من لە کاتی ڕاکردن لە کەێش و وەرزی جیاواز بەکاریان دێنم دەکەم، لە گەرمی هاوینەوە تا ساردی زستان.


ڕاکردن: چۆن لە سیفرەوە دەست پێ بکەی
ڕاکردن تەنیا بۆ وەرزشوانەکان نییە—بەڵکوو ڕێگایەکی بێ وێنەیە بۆ باشتر کردنی تەندرووستی بۆ هەموو کەسێک! لەم ڤیدیۆیەدا باس لە: نهێنی ڕاکردن کە هەموو کەسێک دەتوانێت فێری بێت. چۆن دەست پێبکەیت و یەکەم هەنگاوەکان. چەند ڕاسپاردەی سادە بەڵام کاریگەر. ئەگەر پێتوابوو ڕاکردن تەنیا بۆ خێراکانە، ئەم ڤیدیۆیە بیرۆکەت دەگۆڕێت. پێکەوە نهێنییەکە ئاشکرا دەکەین!


دەتەوێت دەست بە ڕاکردن بکەیت و نازانیت چۆن؟
ڕاکردن یەکێکە لە باشترین دیارییەکان کە پێشکەشی تەندروستی خۆتی بکەیت. بەڵام زۆر کەس بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە دەست پێ دەکەن و دواتر بەهۆی ماندوێتی، وەرەز بوون و یان چونکە پێشکەوتن نابینن لە ڕاهێنانەکەیان، دەستی لێ هەڵدەگرن. لێرەدا، باسی چەند توێژینەوەی زانستی لەسەر هەڵاتن و باشترین ڕێکارەکان بۆ دەستپێک دەکەین. زانست لە سەر ڕاکردن چی دەڵێت؟ ڕاکردن گۆڕانکاری لە بایۆلۆژیای جەستەدا دەکات. بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری کۆلێژی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ (JACC) بڵاوکراوەتەوە، ڕاکردن


ترەیل ڕانینگ – یان ڕاکردن لە ناو سروشتدا
کاتێک لە ناو سروشت دا ڕادەکەی گوێت لە توندلێدانی دڵتە، تێکەڵ بە دەنگی با و ئاژەڵەکان، خشپەی گەڵاکان و دەنگی خۆڵ و خیزەڵانی ژێر پێتە. ئێرە وەک شەقامەکانی ناو شار نییە، تەنها تۆیت و چیایەکی سەرکەش. ترەیل ڕاننینگ یانی گەرانەوە بۆ ناو ڕەگ و ڕیشەی مرۆڤ. زۆرینەی ئێمە ڕاهاتووین لەسەر ئاسفاڵتی بێدەنگ وجادە ڕابکەین، بەڵام ئایا تا ئێستا تاقیت کردووەتەوە لە باوەشی سروشتدا، لەو شوێنانەی تەنها دەنگی هەناسەکانت و خشپەی گەڵاکان دەبیسترێت، ڕابکەیت؟ ترەیل ڕاننینگ (Trail Running) - دەو یان ڕ
bottom of page