top of page
سروشت


تەنیا ٢ خۆلەک لە ناو سروشتدا بوون ، مێشکت چ لێ دەکات؟
دەرکەوتووە کە سەرسامی دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەندروستی دەروونی، خۆشبەختی و گرنگیدانی گشتیمان بە سروشت و ژینگە هەبێت. توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئیرڤاین (UC Irvine) بڵاوکراوەتەوە، کاریگەرییەکانی سەرسام بوون لە سروشتی لە ماوەی دەستپێشخەرییەکی دوو ساڵەدا پشکنیوە. توێژەران حەوت توێژینەوەی مەیدانییان بۆ ١,٠٠٠ بەشداربوو ڕێکخستووە، کە تێیدا شاخەوانی، کایاکێن (بەلەمەوانی) و سەردانی دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانیان لە دەریاچەی تاهۆ (Lake Tahoe) کر

دیاکۆ گەرمیانی
4 min read


هەڵگورد؛ شاخەوانی و دووچەرخە سواری
هەڵگورد (Helgurd) یەکێکە لە بەرزترین و ناسراوترین چیاکانی کوردستانی . ئەم چیایە بە بەرزایی ۳٦۰۷ مەتر لە ئاستی دەریا، دوای لووتکەی "چیخی دەرێ"، بە دووەم بەرزترین لووتکەی باشووری کوردستان دادەنرێت و دەکەوێتە سنووری قەزای چۆمان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر. چیای هەڵگورد بنارێکی بەرفراوان ، دیوارەی بەردینی سەخت و لووتکەیەکی ساردی هەیە کە زۆربەی کاتەکانی ساڵ بە بەفر داپۆشراوە. هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرەچیای زاگرۆس؛ ئەو زنجیرە چیایەی کە ناسنامەی سروشتیی کوردستانی پێکهێناوە. Zagros

دیاکۆ گەرمیانی
4 min read


شاھۆ؛ چیایەک لە دڵی هەوراماندا
شاھۆ یەکێکە لە بەرزترین و ناسراوترین چیاکانی زاگرۆس کە هەم سروشت و هەم کەلتووری لە خۆیدا کۆ کردۆتەوە؛ چیایەک کە گەشتیار، کەلتووردۆست و شاخەوان بە دیمەنە تەمومژاوییەکان، ڕێگا سروشتییەکان وکانی پراوەکان و دابونەریتی دێرینی هەورامان بۆ لای خۆی رادەکێشێت.

دیار شێخ محەمەدی
3 min read


ئۆیاما؛ میراتی ڕاهێنانی هونەره بەرگرییەکان لە چیا
هەندێک مرۆڤ بە ڕاهێنان بەهێز نابن؛بەڵکوو بە گۆشەگیری،ژیان کردن لە ناو سروشت و گوشارێکی بێبەزەیانە بە هێز دەبن. ماساتۆتسو ئۆیاما Masutatsu Oyama دامەزرێنەری کاراتێ کیۆکوشین بە ناوی ڕاستەقینەی "چۆی یونگ-ئای"، لە ساڵی ۱۹۲۳ لە کۆریا و لە سەردەمی داگیرکاری کۆریا لە لایەن ژاپۆنەوە لەدایک بوو. ئەو لە خێزانێکی لادێیی و زەحمەت کێشدا گەورە بوو؛ منداڵییەکەی بە هەژاری، کاری گران و قورس و کوڵتوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە گرێ درابوو. هەر ئەم بارودۆخە و هەژاری بنەمالەکەی، بوبە هۆی ئەوەی کە ڕۆح

دیار شێخ محەمەدی
3 min read


زنجیرە چیای زاگرۆس و لیستی بەرزترین لووتکەکانی
کورد هەمیشە دەڵێن، هیچ دوستێک جێگە لە چیاکان. بۆ کورد زاگرۆس و چیاکانی تەنیا بەرد و خاک نین؛ ئەو شاخانە مێژوو و ناسنامەمانن. زنجیرەچیای زاگرۆس، کە وەک گەوهەرێکی نایابی سروشتی بە درێژایی خاکی کوردستان کشاوە، لانکەی یەکەمین شارستانییەتەکانی مرۆڤایەتی بووە و شاهیدی هەموو هەوراز و نشێوەکانی مێژووی کوردان بووە.


ترەیل ڕانینگ – یان ڕاکردن لە ناو سروشتدا
کاتێک لە ناو سروشت دا ڕادەکەی گوێت لە توندلێدانی دڵتە، تێکەڵ بە دەنگی با و ئاژەڵەکان، خشپەی گەڵاکان و دەنگی خۆڵ و خیزەڵانی ژێر پێتە. ئێرە وەک شەقامەکانی ناو شار نییە، تەنها تۆیت و چیایەکی سەرکەش. ترەیل ڕاننینگ یانی گەرانەوە بۆ ناو ڕەگ و ڕیشەی مرۆڤ. زۆرینەی ئێمە ڕاهاتووین لەسەر ئاسفاڵتی بێدەنگ وجادە ڕابکەین، بەڵام ئایا تا ئێستا تاقیت کردووەتەوە لە باوەشی سروشتدا، لەو شوێنانەی تەنها دەنگی هەناسەکانت و خشپەی گەڵاکان دەبیسترێت، ڕابکەیت؟ ترەیل ڕاننینگ (Trail Running) - دەو یان ڕ


پێش ئەوەی دووچەرخەی کوێستان بکڕی ئەوەی بخێنەوە!
دووچەرخەسواری کوێستان ئەگەر بەدوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێیت کە جەستەت و سیستمی دڵ و دەمارت و هەناسەت بەهێز بکات، و لە هەمان کاتدا لە قەرەباڵغی شار دوورت بکاتەوە، ماونتەین بایکینگ یان دووچەرخەسواری کوێستان باشترین بژاردەیە. ئەم وەرزشە هونەری لێخوڕینی دووچەرخەیە لەسەر ڕێگای ناڕێک و سەخت، وەک ناو دارستان، کێو و دەشت و سرووشت. ماونتەین بایکینگ مێژووەکەی زۆر کۆن نییە. لە ساڵانی حەفتاکاندا (1970s) لە کالیفۆرنیای ئەمریکا دەستی پێکرد. کۆمەڵێک گەنجی سەرکێش، هاتن دووچەرخەی ئاسایی و ناو شاری


کورد لە چیای «مۆنبلان»، مەترسیدارترین چیای دنیا کە گیانی زیاتر لە ٨٠٠٠ شاخەوانی هەستاندوە.
مۆن بلانک بە بەرزی ٤٨١١ مێتر بەرزترین شوێن لە ئەوڕۆپا و ئاڵپ ناسراوە. ئەو چیایە هەمیشە بە بەفر داپۆشراوە زۆر پێش ئەوەی ناوی بنرێت "کێوی سپی"، خەڵکی ناوچەکە پێیان دەوت Montagne Maudite (کێوە نەفرەت لێکراوەکە). باوەڕ وابوو کە دێو و درنج و ئەژدیها لەسەر لووتکەکەی دەژین، و دانیشتووانی شامۆنی تا سەدەی ١٨ زۆر بە دەگمەن لەو ناوچانە نزیک دەبوونەوە. بە پێی ئاماری فەرمی وڵاتی فەرانسا ساڵانە ١٠٠ کەس لە مۆنبلان گیانی دەدا و تا هێشتا زیاتر لە ٨٠٠٠ کەس لەو چیایە گیانیانداوە هەر ئەوەش

bottom of page