top of page

Summer - Fall 2026

گەشتی هاوینی تیمی هەوارگە

چ بکەین بۆ ئەوەی پێمان لە شاخ بلۆق نەکات

  • Writer: سامان حەسەنخاڵی
    سامان حەسەنخاڵی
  • Jul 5
  • 2 min read

پێش ئەوەی بلۆقی پێ لە شاخ کێشەمان بۆ دروست بکات و گەشتەکەمان لێ ناخۆش بکات، واباشترە ڕێگە لە دروستبوونی بگرین.

لێرەدا ئاماژە بە ٤ ڕێنوێنی تایبەت دەکەین بۆ ئەوەی بتوانیت پێش لە دروستبوونی بلۆقی پێ بگریت و هەروەها ڕێنوێنییەک بۆ ئەوکاتەی کە ئیتر درەنگ بووە و پێت بلۆقی کردۆ.


١. ئەو ڕێگەیەی کە هەموومان دەیزانین؛ تاقیکردنەوەی پێڵاوەکان پێش گەشتەکە


ئەم ڕاستییە زۆرجار گوتراوە و هێشتا کاریگەرە: ئەگەر پێش گەشتی شاخ پێڵاوە شاخەوانییەکانت چەند جار لەبەر یان تاقی بکەیتەوە، مەترسی دروستبوونی بلۆق زۆر کەمتر دەبێتەوە. لەبەر کردنی بەردەوامی پێڵاوی شاخەوانی دەبێتە هۆی نەرمبوونەوەی پێڵاوەکە و هەروەها ئەوەیکە پیلاوەکە خۆی لەگەڵ فۆڕم یان شێوەی پێت بگونجێنێت. هەربۆیە بە پێی ئەوەی جنسی ماددەی پێڵاوەکە بە تازەیی ڕەقە، باشترە پێش گەشتی سەرەکی، یەک یان سێ جار پیاسەی کورتی پێ بکەیت.


٢. گۆرەوی لۆکە هەرگیز لەپێ مەکە


هەڵبژاردنی گۆرەوی گونجاو بەقەت هەڵبژاردنی پێڵاوی شاخەوانی گرنگە. گۆرەوی لۆکە باش نیە بەهۆی وەیکە نێو پێڵاوەکە گەرم و تەڕ دەکات و باشترین بارودۆخ بۆ دروستبوونی بلۆقی پێ وەدی دێنێت. ئەو گۆرەوییانەی کە جنسەکەیان هەناسەدەرە (فەنکشناڵ) یان خوری، باشترین هەڵبژاردەن لەبەر ئەوەی تەڕایی یان شێی پێ باشتر بۆ دەرەوە دەگوازنەوە و دەبنە هۆی ئەوەی پێ باشتر وشک بمێنێتەوە.


گۆرەوەی دەبێ بە پێی وەرزی جیاواز و پلەی گەرمیی جیاواز، تەنکی یان ئەستووریەکی جیاوازی هەبێت.

٣. پێڵاوەکانت توند ببەستە


لە دوای ڕێپێوانێکی درێژ بەهۆی ئەوەی پێ لە پێڵاودا دایم دەجووڵێتەوە، بەندی پێڵاوەکان شل دەبنەوە، زمانی پڵاوەکە لەسەر جێی خۆی دەخزێت و گۆرەوەیش لەپێدا دەسووڕێتەوە. هەمووی ئەوانە دەبنە هۆی دروستبوونی بلۆقی پێ. لە کاتی پشوودانەوەدا، تەنانەت ئەگەر ماوەیەکی کورتیش بێت پێڵاو و گۆرەوییەکەت کۆنتڕۆڵ بکەوە و دووبارە ڕێکیان بخەوە.


٤. ڕێنوێنی شاخەوانانی شارەزا؛

تەیپ یان چەسپی وەرزشی بەکار بێنە (Sport tape/Cure tape)


ئەگەر پێشتر لەشاخ تووشی بلۆقی پێ بوویت یان پێت بەردەوام بلۆق دەکات، باشترە پێش گەشتەکە شوێنە هەستیارەکانی پێت بە چەسپی پزیشکی یان چەسپی وەرزشی داپۆشیت. بەم شێوەیە، ئەو شوێنانە لە سەرەتای گەشتەکەوە دەپارێزرێن.


٥. بەشێوەی سروشتی دەرمانی بکە


گەڵای گیای پلانتاگۆ لانسیۆلاتا (plantago lanceolata) وەک ئەوە وایە بۆ شاخەوانان دروست کرابێت. ئەو گیایە تەنانەت لە بەرزاییەکانی ٢٤٠٠ میتریشدا شین دەبێت. ئەگەر هەندێک گەڵای ئەو گیایە لە پێڵاوەکەتان بخەن، پێتان سارد دەکات و تا ڕادەیەکیش پێش لە سووتانەوە و هەڵماسینی پێتان دەگرێت.




ئەگەر بلۆقی پێ پێشتر دروست بووە، دەتوانیت گەڵای گیای پلانتاگۆ مەیجر ( Plantago major) بەکاربهێنیت. ئەم گیاش کە بە "دەرمانی سروشتی بۆ بلۆقی پێ" ناسراوە، یارمەتیدەری چاکبوونەوەی برینەکەیە و ئازاری کەم دەکاتەوە.



ئەو دوو گیایە لە پزشکیی ڕووەکی و نەریتی لە ئەورووپادا سەلمێنراون و بۆ چارەسەرکردنی بلۆقی پێ و برینە بچووکەکانی پێست ناسراون.




Sources:



 
 
 

Comments


bottom of page