top of page

Summer - Fall 2026

گەشتی هاوینی تیمی هەوارگە

ئەندرێ بارگیێل، شاخەوانی لەهستانی بوو بە یەکەم کەس بتوانی لە لووتکەی ئێوێرێست بە ئیسکی بێتەخوارەوە

  • Writer: دیاکۆ گەرمیانی
    دیاکۆ گەرمیانی
  • Feb 23
  • 1 min read



ئەندرێ بارگیێل، شاخەوان و ئیسکی کاری لەهیستانی، بوو بە یەکەم کەس کە بەبێ ئۆکسجین وەسەر چیای ئێڤرێست بکەوێ و بە خلیسکێنەی سەر بەفر (سکی) بگەڕێتەوە بۆ کەمپی بنکەی ئێڤرێست.

دوای نزیکەی ١٦ کاتژمێر سەرکەوتن لە "زۆنی مردن" (سەروو ٨٠٠٠ مەتر کە تێیدا ئاستی ئۆکسجین بە شێوەیەکی مەترسیدار نزمە)، بارگیێل لەسەر لووتکەی بەرزترین چیای جیهان سکییەکانی بەست و لە ڕێگەی "ساوس کۆڵ" (South Col Route) دەستی بە دابەزین کرد.




ئەو شەو گەیشتە کەمپی دووەم و پشووی دا؛ چونکە تێپەڕاندنی لوتکەی کێوەکە و "هیلاری ستێپ" زیاتر لەوەی پلاندرابوو کاتی بردبوو، ئەمەش بەو مانایە بوو کە تاریکی، گەشتکردنی زیاتری لەو ڕۆژەدا مەترسیدار و ئەستەم کردبوو. بەیانی ڕۆژی دواتر، بەناو "خومبو ئایسفۆڵ" (Khumbu Icefall)ە مەترسیدارەکەدا بە سکی دابەزی—کە لەلایەن بارتێکی برایەوە لە ڕێگەی درۆنێکەوە ڕێنمایی دەکرا—پێش ئەوەی بە سەلامەتی بگاتە کەمپی بنکە و ببێتە یەکەم کەس کە بەبێ ئۆکسجینی دەستکرد بە سکی بەسەر چیای ئێڤرێستدا سەرکەوتبێت و دابەزیبێت.




 
 
 

Comments


bottom of page