top of page



پێش ئەوەی دووچەرخەی کوێستان بکڕی ئەوەی بخێنەوە!
دووچەرخەسواری کوێستان ئەگەر بەدوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێیت کە جەستەت و سیستمی دڵ و دەمارت و هەناسەت بەهێز بکات، و لە هەمان کاتدا لە قەرەباڵغی شار دوورت بکاتەوە، ماونتەین بایکینگ یان دووچەرخەسواری کوێستان باشترین بژاردەیە. ئەم وەرزشە هونەری لێخوڕینی دووچەرخەیە لەسەر ڕێگای ناڕێک و سەخت، وەک ناو دارستان، کێو و دەشت و سرووشت. ماونتەین بایکینگ مێژووەکەی زۆر کۆن نییە. لە ساڵانی حەفتاکاندا (1970s) لە کالیفۆرنیای ئەمریکا دەستی پێکرد. کۆمەڵێک گەنجی سەرکێش، هاتن دووچەرخەی ئاسایی و ناو شاری


ڕنوو چێ؟ بۆچی هەر ساڵ لە کوردستان گیانی خەڵک دەستێنێ؟
ڕنووی بەفر لە کوردستان گیانی دوو کەسی گرت هەموو زستانێک، ڕنوو گیانی خەڵک لە شاخەکانی کوردستان دەستێنێ. شوانەکان، دانیشتووانی گوندەکان، شاخەوانەکان، کرێکار و جارجاریش گەشتیاران دەکەونە ژێر ڕنوو و تەڵەی سپی مەرگ. زۆربەی ئەم مردنانە لە ئەنجامی نەبوونی هۆشیاری و ئاگاداری لە بارودۆخی کەشووهەوای پێشبینی نەکراوە. ڕنوو ڕووداوێکی نامۆ نییە لە شاخەکانی کوردستان و هەر ساڵ لە ناوچەی جیاواز خەڵک تووشی دەبن. ڕنوو ڕووداوێکی سرووشتیە و شێواز و هۆکاری ڕوونی هەیە، تێگەیشتن لەو هۆکارانە دەتوانێ


دەمرم بۆ شاخەکان
بابەشێخ ئەو کورە شاخەوانە ڕۆحسووکەی کە دڵی بۆ سرووشتی کوردستان، شاخەکان و ئاژەڵان لێدەدا. بینەری گفتوگۆی پۆدکاستی دیوەخان لەگەڵ ئەو کوڕە کوردە ژیرە بن. دیوەخان دەڵێت: لە ئەڵقەی ئەمجارەماندا لەگەڵ کاک بابەشێخی شاخەوان و ڤڵۆگەری لێهاتوو گفتوگۆ دەکەین. لەسەر شاخەوانی کردن لەناو سروشتی دڵڕفێنی کوردستاندا دەدوێین و چیرۆکی بەڕێزیان دەبیستین. هەروەها تیشک دەخەینە سەر بابەتی ژینگەدۆستی و ئاژەڵدۆستی لە کوردستان و جیهان بە گشتی.


کورتە فیلمی سەرکەوتنی دوو شاخەوانی کورد بەسەر بەسامترین چیای وڵاتی ئاڵماندا
دیاکۆ گەرمیانی (شیخ محەمەدی) و سامان حەسەنخاڵی دوو شاخەوانی کوردی خەڵکی شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانن کە زیاتر لە ١٥ ساڵە دانیشتووی ئەورووپان. حەز کردن لە کێوەکان و ئەوینی شاخەوانی دەبێتە هۆی وەیکە ئەو دوو هاوڕێیە دوای ١٥ ساڵ بەیەکتر بگەنەوە و بڕیاری سەرکەوتن بەسەر چیای"واتسمان" لە وڵاتی ئاڵماندا بدەن. بەرزایی چیای "واتسمان" 2713 میترە و زۆر چڕ و مەترسیدارە. هەموو ساڵێ چەند شاخەوانێک لەو چیایە یان بە سەختی بریندار دەبن و یان گیانیان لەدەست دەدەن. لەو رۆژەدا کە دیاکۆ و سا
bottom of page